راگه‌یه‌ندراو
راگه‌یه‌ندراوى ده‌فته‌رى سیاسیى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران له پیَوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌رِیَوه‌چوونى نۆهه‌مین پلینۆمى كومیته‌ى ناوه‌ندىدا |
تکایه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م راگه‌یاندراوه به PDF ئێره کلیک بکه‌ن 15/11/1385 2007/2/4 بۆ ئاگادارى هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه كومیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران هه‌ڵبژیَردراوى كۆنگره‌ى 13ى حیزب كاتژمیَر '9:30ى پیَشنیوه‌رِۆى رۆژى چوارشه‌ممۆ 11ى ریَبه‌ندانى 1385ى هه‌تاوى به‌رابه‌ر به 31ى ژانویه‌ى 2007ى زایینى نۆهه‌مین پلینۆمى خۆى به به‌شداریى ئه‌ندامانى ئه‌سڵىء جیَگرانء موشاویرانى كومیته‌ى ناوه‌ندى پیَـكهیَناء پاش چوار رۆژ كارى به‌رده‌وام ئیَواره‌ى رۆژى شه‌ممۆ 14ى ریَبه‌ندان، 3ى فوریه‌ى 2007 كۆتایى به كاره‌كانى هیَنا. پلینۆم سه‌ره‌تا به راگه‌یاندنى ده‌قیقه‌یه‌ك بىَده‌نگى بۆ ریَزگرتن له گیانى پاكى شه‌هیدانء په‌سند كردنى ده‌ستوورى كار‌و به‌رنامه‌ى زه‌مانى كۆبوونه‌وه‌كان، ده‌ستى پىَكرد. پاشان هاورِیَى به‌رِیَزو تیَكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجرى سكرتیَرى گشتیى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران له لایه‌ن ده‌فته‌رى سیاسىیه‌وه لیَكدانه‌وه‌یه‌كى سیاسیى له پیَوه‌ندى له‌گه‌ڵ وه‌زعى ناوچه، ئیَران، كوردستانء رووداوه گرینگه‌كانى نیَوان دوو پلینۆمى هه‌شته‌مء نۆهه‌مى حیزبى پیَشكیَش به به‌شداربووانى پلینۆم كرد. له‌و لیَكدانه‌وه‌یه‌دا به‌تایبه‌ت تیشك خرایه سه‌ر ده‌خاله‌تء ده‌ستتیَوه‌ردانه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئیَران له كاروبارى نیَوخۆیى ولاَتان به‌تایبه‌ت لوبنانء عیَراقء فه‌له‌ستینء دنه‌دانى تاقمه توندرِه‌وه‌كان بۆ تیَكدانى ئارامىء نائه‌من كردنى ئه‌م شویَنانه كه ئاكامى ئه‌و ده‌خاله‌تء ده‌ستتیَوه‌ردانه خه‌ڵكى لوبنانى له‌گه‌ڵ خه‌ساره‌تیَكى زۆرى ماڵیىء زیانیَكى به‌رچاوى گیانى به‌ره‌ورِوو كردء لایه‌نه‌كانى فه‌له‌ستینى به‌گژ یه‌كدا كرد‌و گرژىء ئاڵۆزیى له‌و ناوچه‌یه زیاتر‌و ئاگرى شه‌رِى له نیَوانیاندا هه‌لاَیساندن. له عیَراق به ده‌ستتیَوه‌ردانء پشتیوانىكردن له ده‌سته‌و تاقمه توندرِه‌وه‌كان، نائه‌منىء كرده‌وه‌ى تیَكده‌رانه‌و خراپكارانه‌ى به‌شیَوه‌یه‌كى به‌رچاو په‌ره‌پىَداء زیاتر نیشانى دا كه چ ریَژیمیَكى دژى ئاشتىء ماكه‌ى خه‌راپكارىء شه‌رِهه‌لاَیساندنه. هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵگاى جیهانىء ولاَتانى ناوچه زیاتر هه‌ستیان به مه‌ترسىیه‌كانى سه‌رچاوه‌گرتوو له نیَوه‌رۆكى ئه‌و ریَژیمه‌ء سیاسه‌تء كرده‌وه‌ى خراپكارانه‌ى كردوه‌و به‌ره‌و یه‌كگرتوویىء گرتنه‌پیَشى سیاسه‌تیَكى هاوبه‌ش له دژى ئه‌م ریَژیمه هه‌نگاویان ناوه. سیاسه‌تى پىَداگرتنى كۆمارى ئیسلامیى ئیَران له سه‌ر پیتاندنى ئۆرانیۆمء خۆبواردنى له داواكاریى كۆمه‌ڵگاى جیهانى بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و ریَژمه له ده‌ستویَرِاگه‌یشتنى به چه‌كى ناووكى سه‌ره‌نجام برِیارى 1737ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ریَكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى لىَكه‌وته‌وه كه هیَندىَ سزاى بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئیَران له‌خۆ گرتووه‌و له‌وانه‌یه به دریَژه‌كیَشانى سیاسه‌تى تائیَستاى ئه‌و ریَژیمه له‌و پیَوه‌ندىیه‌دا، سزاى توندتر‌و هه‌نگاوى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگاى جیهانیشى به‌دواوه بىَء ئیَران به‌ره‌و وه‌زعیَكى ناله‌بارو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چاره‌نووسیَكى ره‌شتر به‌ره‌ورِوو بكا. له‌و لیَكدانه‌وه‌دا ئاماژه به توندتر بوونى ره‌فتارى سه‌ره‌رِۆیانه‌ء سه‌ركوتكه‌رانه‌ى ریَژیم ده‌رحه‌ق به هه‌موو خه‌ڵكى ئیَران به‌تایبه‌ت گه‌لانى ژیَر سته‌مى ولاَتء كوشتنء گرتنء فشار بۆ سه‌ر ئازادیخوازان كرابوو، هه‌روه‌ها قامك له سه‌ر بیَزارى زیاترء ئیَعتیرازى به‌ربلاَوترى خه‌ڵك دانرابوو كه ئه‌وه‌ش كۆمارى ئیسلامیى ئیَرانى له نیَوخۆى ولاَتدا له‌گه‌ڵ وه‌زعیَكى تازه به‌ره‌ورِوو كردوه. به‌مجۆره كۆمارى ئیسلامى پتر كه‌وتۆته ژیَر فشارى ده‌ره‌كىء له پیَوه‌ندى له‌گه‌ڵ ته‌ریك كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگاى جیهانىء ولاَتانى ناوچه‌دا له وه‌زعیَكى خراپتر كه‌وتوه‌ء هه‌م له نیَوخۆى ولاَتدا له‌گه‌ڵ نارِه‌زایه‌تى زیاترى خه‌ڵك به‌ره‌ورِوو بووه. له به‌شیَكى دیكه‌ى به‌رنامه‌ى پلینۆم‌دا راپۆرتیَك له لایه‌ن كومیسیۆنى سیاسى ـ نیزامىیه‌وه له پیَوه‌ندى له‌گه‌ڵ دابرِانى ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پیَشمه‌رگه‌كانء جیاكردنه‌وه‌ى ریزى خۆیان له حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران پیَشكیَش كرا. له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به هه‌وڵه‌كانى ریَبه‌رایه‌تیى حیزب بۆ پیَشگرتن به‌م دابرِانه‌و كارى هه‌یئه‌تى دیارىكراو بۆ دیالۆگ به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ریَگاچاره‌ى گیروگرفته نیَوخۆیىیه‌كان، هۆیه‌كانى ئه‌م دابرِانه، هه‌ڵویَستء هه‌نگاوه‌كانى حیزب دواى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌و كارى هه‌یئه‌تى هیَور راگرتنى وه‌زعه‌كه، هه‌ڵویَستء هه‌ڵسوكه‌وتى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران به‌رانبه‌ر به‌م جه‌معه له داهاتوودا، هه‌ڵویَستى ریَكخراوه سیاسىیه‌كان به‌رانبه‌ر به‌م دابرِانه‌ء هه‌ڵویَستء پشتیوانى ده‌ربرِینى به‌ربلاَوى ئه‌ندامانء لایه‌نگرانى حیزبء پشتیوانیى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى كوردستان، به وردى كه‌وتنه به‌ر باس. به‌شدارانى پلینۆم له‌و به‌شه‌شدا چالاكانه به‌شدارى باس له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوونء ویَرِاى به‌داخبوون له‌و دابرِانه‌و مه‌حكووم كردنى، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه كه ئه‌م دابرِانه هۆى سیاسیى نه‌بوو. هه‌روه‌ها پلینۆم پیَى له سه‌ر ئه‌وه داگرت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌معه ناویَكى دیكه جیا له ناوى حیزبى دیَموكراتى كوردستان بۆخۆیان دیارى بكه‌ن ده‌ره‌تانى جۆریَك هاوكارى ده‌رِه‌خسىَو ئیمكانى بوون له ئیَئتیلاف یا ته‌شه‌كوللى به‌رینتردا پیَكدىَ. له‌و به‌شه له باسه‌كانى پلینۆم‌دا كومیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران به‌چاوى ریَزه‌وه روانیه هه‌ڵویَستء هه‌وڵه‌كانى هه‌موو هیَزه سیاسىیه‌كانى دۆستء دڵسۆزى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران به‌تایبه‌تى دوو هیَزى سه‌ره‌كیى كوردستانى عیَراق، پارتى دیَموكراتى كوردستانء یه‌كیه‌تى نیشتمانى كوردستان. هه‌روه‌ها پلینۆم سپاسى پشتیوانیى گه‌رمء په‌یمان نوىَكردنه‌وه‌ى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى كوردستانى كرد كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَرانیان كرد. پلینۆم به چاوى ریَزه‌وه روانیه هه‌ڵویَستى لیَبرِاوانه‌و وه‌فادارى نیشاندانى دووباره‌ى ئه‌ندامانء لایه‌نگرانى حیزب به‌رانبه‌ر به حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَرانء فداكارىء زه‌حمه‌تء كارى به‌رچاوى كادر‌و پیَشمه‌رگه‌كانى حیزبى به‌رزو پرِبایه‌خ نرخاندء سپاسى كردن. له برِگه‌یه‌كى دیكه‌ى كارى پلینۆم‌دا راپۆرتى كومیته‌ى كاروبارى حیزب له ده‌ره‌وه‌ى ولاَت له بواره‌كانى ته‌شكیلاتى، پیَوه‌ندىیه‌كانء راگه‌یاندندا به‌هۆى به‌رپرسانى ئه‌و به‌شانه‌وه پیَشكیَش كرا. به‌شدارانى پلینۆم راوبۆچوونى خۆیان به‌رانبه‌ر به كار‌و چالاكىیه‌كانى حیزب له دره‌وه‌ى ولاَت به ره‌زامه‌ندىیه‌وه ده‌ربرِىء گه‌لاَڵه‌و به‌رنامه‌ى پیَشنیاركراوى ئه‌و كومیته‌یه‌ى بۆ كاروبارى داهاتوو به هیَندىَ تىَبینىیه‌وه به موناسب زانىء ده‌فته‌رى سیاسیى راسپارد كه به گویَره‌ى ئیمكان بۆ سه‌رخستنى ئه‌م به‌رنامانه هه‌نگاو بنىَ. له به‌شیَكى دیكه‌ى كارى پلینۆم‌دا ئه‌ركه‌كانء روانگه‌كانى حیزب شى كرانه‌وه‌و پلینۆم پیَى له سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه كه به‌رنامه‌و پرۆژه‌و هه‌ده‌فه دیارىكراوه‌كانى كۆنگره‌ى سیَزده‌هه‌مى حیزب له چوارچیَوه‌ى سیستمیَكى نوىَء ئه‌مرِۆیىدا بیَنیَته دى. له برِگه‌یه‌كى دیكه‌ى كارى پلینۆم‌دا به‌رپرسانى به‌شیَك له ئۆرگانه‌كان دیارى كرانء هاورِیَیان مه‌جید حه‌ققى به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى كومیته‌ى كاروبارى حیزب له ده‌ره‌وه‌ى ولاَت وه‌ك ئه‌ندامى جیگرى كومیته‌ى ناوه‌ندىء خۆشكه شكۆفه قوبادى، خۆشكه مریه‌م عه‌لیپوور، كاك عه‌بدولره‌زا كه‌ریمىء كاك سادق زه‌رزا وه‌ك ئه‌ندامى موشاویرى كومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژیَردران. له كۆتایى كاره‌كانى پلینۆم‌دا كومیته‌ى ناوه‌ندى ئاگادار كرا كه حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران به‌دواى هه‌وڵیَكى به‌رچاوو به‌رده‌وامدا رۆژى 13ى ریَبه‌ندان وه‌ك نویَنه‌رى نه‌ته‌وه‌ى كورد له كوردستانى ئیَران به ئه‌ندامى ریَكخراوى نه‌ته‌وه بىَده‌وڵه‌ته‌كان UNPO سه‌ر به ریَكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگیراوه. پلینۆم ئه‌وه‌ى به هه‌نگاویَكىتر له به‌ره‌وپیَـشچوونء ده‌سكه‌وتیَكى به‌رچاو بۆ حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَرانء سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد له كوردستانى ئیَران دانا‌و خۆشحاڵیى خۆى له‌و باره‌وه ده‌ربرِىء پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان كرد. به‌شدارانى پلینۆم پاش به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌ركه دیارىكراوه‌كانى پلینۆم به هه‌ستیَكى پرِ له گیانى هاوكارىء هیوا به سه‌ركه‌وتن سه‌عات 6ى ئیَواره‌ى رۆژى شه‌ممۆ 14ى ریَبه‌ندان كۆتایى به كاره‌كانى هیَنا. حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران ده‌فته‌رى سیاسى |
