فێری هونەری بەکارهێنانی سیاسەت بن
به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان باشتره که به په‌یوه‌ندی‌یه کاتی‌یه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ترۆریسته‌کان و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بچنه‌وه‌و رێز له رابردوو و مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری پێشه‌وا و میراتگرانی رێی پێشه‌وا بگرن! راستی‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، ماوه‌ی نێزیک به دوو ده‌یه‌یه که بۆته قوربانی به‌شێک له سیاسه‌ته نادرووسته‌کانی رێبه‌رانی کوردی عێراقلانیکه‌م حه‌ڤده ساڵه کوردی عێراق له چنگ زۆڵم و زۆری دیکتاتۆری رێژیمی به‌عسی رزگاری بووه و ئازادانه درێژه به ژیان و گوزه‌رانی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر چ حیسابێک؟ پێوه‌ندی دۆستانه وهاتووچۆی گه‌رمی ره‌فیقانه‌ی به‌ینی ئه‌وان له‌گه‌ڵ دوژمنی خوێنرێژو داپڵۆسێنه‌ری تاران، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌هی له چه‌وسانه‌وه‌و کوشتار و گیران له نێو دوازده میلیون کوردی ئێران‌دا بکرێ. لێره‌دا نامهه‌وێ باسی ترۆر و تۆقاندن و هێرشه نیزامی‌یه‌کانی پاسدار‌و به‌سیجی‌یه‌کان به پاڵپشتی گه‌وره لێپرسراوانی کوردی ئێراق بۆسه‌ر بنکه و ژن و منداڵی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات دا بکه‌م. به‌ڵکوو بۆ جارێکی دیکه‌ش، که دڵنیام ده‌نگی ته‌واوی ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌رێکی کوردی له پشته، به گوێی کوردی عێراق و به‌رپرسه‌کانیان رابگه‌یه‌نم، که ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن به‌دوور له هه‌موو کردارێکی هاوره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌ییه! به‌و ره‌فتاره‌تان برینی سارێژنه‌کراوی ئێمه‌تان بۆ جارێکی دیکه‌ش کولانده‌وه! جارێکی دیکه‌ش دڵی کۆنه‌په‌ره‌ستی و ره‌شی ئاخوندیتان به پێوه‌ندی‌یه نه‌ته‌وه‌یی و برایه‌تی‌یه‌کانی نێوانمان خۆش کرده‌وه‌و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رچه‌سپێکی ره‌شی دیکه‌شتان به نێوچاوان و ده‌فته‌ری پڕ له چاره‌ڕه‌شی خۆتانه‌وه زیاد کرد! ئێوه جارێکی تریش نیشانتاندا که خاوه‌نی ئه‌قلاقی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان نین، به‌ڵکوو ئێوه فێرن که که‌سانی دیکه له‌جیاتی ئێوه بریارتان بۆ بدا. ئه‌وه‌ش ناحه‌قتان نیه، چوونکه خوویه‌ک بیگری به منداڵی، قه‌ت ته‌رکی ناکه‌ی به پیری! له ماوه‌ی ئه‌و دوو ده‌یه‌دا نه بۆخۆتان ره‌فاه و ئاسایشتان وه‌ده‌ست هێناوه، نه رێگاش ده‌ده‌ن که له‌سایه‌ی سیاسه‌ته چه‌وته‌که‌تانه‌وه، ئێمه به کار‌و ئه‌رکه‌کانمان رابگه‌ین. دڵنیا بن ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که ئه‌مرۆ له‌چنگتاندا گیر کردووه هی خۆتان نیه! ئیتر به‌سه و چیتر یاری چه‌وت به سیاسه‌ته‌وه مه‌که‌ن، هه‌موو سیاسه‌تێک هونه‌ر نیه، ده‌بێ فێری هونه‌ری به‌کارهێنانی سیاسه‌ت بی