که‌مپینی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا
بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی کوردان سه‌باره‌ت به یاد کردنه‌وه‌ی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێر، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه ، 3 ی مانگی 6 ی 2008 كونسولخانه‌ی ئیران له هۆڵی پێشه‌وا (قازی محه‌ممه‌د) له‌هه‌ولێر یادی 19 هه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی خومه‌ینی کوردکوژی سازكرد. له‌و یاده‌دا به داخه‌وه چه‌ند به‌رپرسی گه‌وره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌شدار بوون
ئێمه کوردان که له هۆڵی شه‌هیدی گه‌وره‌مان پێشه‌واقازی محه‌ممه‌د یادی خوێن مژێکی وه‌ک خومه‌ینی ده‌کرێته‌وه به توندی مه‌حکووم ده‌که‌ین ، داوا له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی بکه‌ن.
تێبینی: تکا له هه‌موو ماڵپه‌ره‌کان ده‌که‌ین که خۆیان لیستی ناوه‌کان زیاد بکه‌ن و بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی بنێرن.
shehid.peshewa@gmail.com