ڕۆڵی لاوان لە رووداوەکاندا
خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادی‌یه‌کانی گه‌لی کورد به دژی داگیرکه‌ران و تاریک په‌رستانی دیکتاتۆر لانیکه‌م له چوار سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه. رۆڵه‌کانی گه‌لی ئێمه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه زۆڵم و زۆرییه‌کی دیکتاتۆره‌کان و هێرشه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی توانه‌وه‌و له‌ناوبردنی کوردستان و گه‌له به‌شخوارو و به‌شمه‌ینه‌تیه‌که‌ی، شۆرشی خۆی درێژه پێداوه‌و له‌م رێگایه‌شدا قوربانی مه‌زنی داوه‌و به هه‌زاران که‌س و به‌تایبه‌ت لاوان گیانیان به‌ختی ئامانجه‌کانی کوردستان کردووه
خه‌باتی گه‌لی کورد له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌دا به قۆناغی جیاجیادا تێپه‌ریوه‌و تووشی هه‌ورازو نشێوی جۆراوجۆر‌و که‌ند و کۆسپی پڕکاره‌سات هاتووه. له‌بابه‌ت مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد کتێبی زۆر نووسراون و نووسه‌ره‌کانی کورد به‌تێروته‌سه‌لی لایه‌نه باش و خراپه‌کانی ئه‌م شۆرشه‌یان لێکداوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا مه‌به‌سته، رۆڵی لاوانی وڵاته‌که‌مان له گشت ئه‌م رووداوانه‌دا و به‌تایبه‌ت رۆڵی ئه‌وان له‌م نێزیک به سێ ده‌یه‌ی دوایی له کاتی هاتنی رێژیمی ئاخونده‌کان و ته‌مه‌نی پڕ نگریسی کۆماری ئیسلامی ئێران دایه. لاوانی وڵاته‌که‌مان له ناوخۆی ئێران‌دا شان‌به‌شانی توێژه‌کانی دیکه به‌شداری راسته‌وخۆی رووداوه‌کانن و ئاشکرایه که ئه‌م توێژه‌ی ناو کۆمه‌ڵ له‌خۆبردووانه له هه‌ر سه‌رده‌م و زه‌مانێک دا ئاماده‌ی گیان فیدایی بووه. هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری لاوانی کورد و هۆگری ئه‌وان به ئازادی و ڕزگاری له ژێرده‌سته‌یی له‌وه‌دا زیاتر خۆ ده‌نوێنێ که ئه‌م توێژه له هه‌ر کات و ساتێکدا که بۆی بگونجێ راده‌په‌رێ و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌کانی شۆرش به‌رپا ده‌کا. لاوان به‌تایبه‌تی له زانستگاکان‌دا بوونه‌ته چقڵی چاوی ئاخۆنده که‌لله ویشک و نه‌خوێنده‌واره‌کان و هه‌موو جارێ ده‌یسه‌لمێنن که ئه‌وان ئاماده نین له ئاست زوڵم و زۆرییه‌کانی داروده‌سته‌کانی رێژیم دا بێده‌نگ بن.
تووندووتیژی کاربەدەست و هێزە چەکدار و لیباس شەخسیەکانی رێژیم لە شوێنە گشتیەکاندا بۆ خەڵک و دنیای دەرەوە ئیتر شاراوە نیە و خودی کاربەدەستانی دژی گەلیش ئاگاداری بڵاوبوونەوەی رەفتارە نامرۆڤەکانیان لە دەنگ و رەنگەوە لە میدیاکاندان. لە لایەکی دیکەشەوە لە کۆروکۆمەڵە نێونەتەوەییە مرۆڤدۆستەکانیش دا چەندین جار لە ساڵدا بەهۆی پێشێل کردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤەوە مەحکووم بەیاننامەی لەسەر دەردەکرێ! بەڵام وادیارە رێژیم خووی بەم جۆرە بەیاننامانەوە گرتووە، هەربۆیە ئەمانە نادیدە دەگرێ و درێژە بە جینایەتەکانی خۆی دەدا.