ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکان
ماوەی دوو حەفتەیە کە بەهۆی پڕکاری و خوێندنەوە نەم توانیوە بە شێوەی پێویست بڵاگەکەم نوێ بکەمەوە! دیارە لەم ماوەیەشدا زۆر رووداوی گرینگ لە ئێران و کوردستان و لە ناو حیزبەکاندا روویان داوە ، کە مرۆڤ ناتوانێ لە ئاستیان دا بێ تەفاوەت بێ! درۆو خۆهەڵکێشانەکانی
ئەحمەدی(هیتلێر)نیژاد بە دانانی 6000سانتریفیوژی نوێ لە ماوەیەکی کورتدا و بەمەبەستی چاوترسێنکردنی هەرچیزیاتری رۆژئاوا و ئیسرائیل، رۆژ لەگەڵ رۆژ کۆمەڵی نێونەتەوەیی لە خۆیی و حکوومەتەکەی بێزارتر دەکات! ئەمە لە کاتێک دایە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بریارنامەی سێهەمی خۆی بۆ مەحکوومکردنی ئێران لەمەر پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی دەرکرد و بۆ جارێکی دیکەش ئێرانی لەمەر ئاکامەکانی پێشێل کردنی خواستی نێونەتەوەی ئاگادارکردەوە! وەک هەمیشە سەروەت و سامانی ئێران بە هەراج دەروا و بەشێکی زۆری داهاتی نەوت بۆ کردەوە تیرۆریستیەکان و گرووپە تیرۆریستییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و سوریە و عێراق تەرخان دەکرێ! لە سەرەتای ئەم حەوتووەدا چەندین تێکهەڵچوون لە نێوان سەربازەکانی فرەرەگەزەکاندا و تیرۆریستانی ئێرانی لە ناوچەکانی بەسرە و باشووری عێراق دا روویان داوە! بێجگە لەمانە دوێنێ شەممۆ تیرۆریستێکی بە ناو دیپلۆمات ئێرانی و دوو هاوکاری دیکەی لە بەغدا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە گیران کە دەستیان لە کاری تیرۆریستی و تەقاندنەوە و هاوکاری گرووپە تووندرەو و تیرۆریستییەکانی عێراق دا هەبووە