لە د. قاسملووە فێر بین
دوباره بوونه‌وه‌ی مێژوو: وته‌یه‌کی د.قاسملوو له‌سه‌ر تاقمی 7 که‌سی
حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی عه‌زیمه، حیزبێکی سه‌رکه‌وتووه. حیزبی خۆشه‌ویستی هه‌موو میلله‌ته‌که‌مانه، هه‌رکه‌س هه‌رچی له رابردووی ئه‌وحیزبه لابدا، میلله‌ت مه‌حکومی ده‌کا، جا ئه‌وکه‌سه چ عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو بێ، یا که‌سێکی دیکه بێ
د. قاسملوو
.
به‌شێک زۆر که‌م له وتاری مێژوویی کاک دووکتۆر قاسملوو سه‌باره‌ت به لادانی تاقمی حه‌وت که‌سی له رێبازی حیزب ، دوای کۆنگره‌ی 4 ی حیزب له‌سالی 1358 له مه‌هاباد
حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی خۆشه‌ویستیمیلله‌تی کورده. دیاره ئه‌و حیزبه خۆشه‌ویسته، ئه‌گه‌ر تووشی ته‌نگوچه‌له‌مه‌بێیا ئه‌گه‌ر ناکۆکی تێدا په‌یدا بێ، میلله‌ت پێی ناخۆشه.ئێستا ماوه‌یه‌که چه‌ندکه‌سێک له ئه‌ندامانی کۆنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،په‌یامێکیان ده‌رکردوه و رێگای خۆیان له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جوداکردۆته‌وه.......
ئه‌وانه بۆ داپۆشینی ئه‌و کاره ناله‌باره‌ی که کردویانه هازار ئیتهامبه حیزبی ئێمه وارید ده‌که‌ن. ......... ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکرات، ئه‌و سێ رێگایه له پێش ئه‌و چه‌ند که‌سه داده‌نێین.ئیختیار به خۆیانه. ئه‌وه ڵه‌ن، حیزبی دێموکرات وه‌ک باب وایه، به قه‌ولی کوردی خۆمان نه‌چووه بچێ، ئه‌گه‌ر له کرده‌وه‌ی خۆیان په‌شیمانن، ئه‌گه‌ر ده‌یانهه‌وێ بگه‌ڕینه‌وه باوه‌شی .... حیزب ، بگه‌ڕێنه‌وه ، ڕێگا ئاواڵه‌یه.ئێمه‌ش قبووڵیان ده‌که‌ین.
ڕێگای دوهه‌م باشه نه‌زه‌ریه ئه‌وه‌یه که له گه‌ڵ ئێمه ڕێک ناکه‌ون ئه‌و وه‌خته‌ده‌چن حیزبێکی ته‌شکیل ده‌ده‌ن که‌یفی خۆیانه، ده‌چنه‌وه ئه‌و حیزبه‌ی که هه‌ر له پێشداش هاوکاریان له گه‌ڵ ده‌کرد، با بچنه‌وه، بۆ ئێمه هیچ ئیشکالی نیه.
ڕێگای سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ئێستا ئه‌وان گرتوویانه‌ته پێش، ده‌ڵێن ئێمه حیزبی دێموکراتین. جا که‌نگێ 7 که‌سی حیزبی دێموکرات بوون. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئێمه نه‌زه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و نامیلکه‌یه که ئه‌وان نووسیویانه بڵاویان کردۆته‌وه.
ئه‌وانه به‌ته‌واوی له ڕێبازی کۆنگره‌ی4 لایان داوه.. مونحه‌ریف بوون له ڕێگای حیزبی دێموکراتی کوردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه خوش کو برایانی خۆشه‌ویست، ئێمه لێره ڕاده‌گه‌یه‌نین که حیزبی دێموکرات یه‌که، تاقه حیزبێکی دێموکڕاته له کوردستانی ئێران‌دا، هیچ که‌سێکی دیکه‌ش حه‌قی نیه به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران فه‌عالییه‌ت بکا.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ڕێگایه‌ی پێشتریان هه‌لنه‌بژارد، ده‌بێ و زۆر شتێکی مه‌شڕوعه، هه‌رچی ئه‌موالی حیزبی دێموکڕاتیان له لایه ، ده‌بێ ته‌سلیمی حیزبی دێموکڕاتی بکه‌نه‌وه. چونکه‌حیزبی دێموکرات ئه‌و حیزبه نیه ، له‌وکوردستانه‌دا ، یه‌کێک بتوانێ که‌ڵه گایی لێ بکا. حیزبی دێموکرات ئه‌وه‌ی قبووڵ ناکا.
كێ ڕۆیشتوه و کێ ماوه.چه‌ند که‌س رؤیشتوون ، حیزبی دێموکرات هه‌ر له جێی خۆیه‌تی.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا عه‌رزم کردن، بۆ ئه‌وه‌یه‌که ته‌کلیفی خۆمان له گه‌ڵ هه‌رکه‌س که له‌و حیزبه‌دا له رێگای سه‌حیح لاده‌دا ڕوو‌ن بکه‌ینه‌وه حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی عه‌زیمه، حیزبێکی سه‌رکه‌وتووه.حیزبی خۆشه‌ویستی هه‌موو میلله‌ته‌که‌مانه، هه‌رکه‌س هه‌رچی له رابردووی ئه‌وحیزبه لابدا ، میلله‌ت مه‌حکومی ده‌کا، جا ئه‌وکه‌سه چ عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو بێ ، یا که‌سێکی دیکه بێ.
سه‌رچاوه تاڤگه‌ی حه‌قیقه‌ت
لاپه‌ره 362