کارتێکی پیرۆزبایی لەوپەری دنیاوە
زۆر هاورێ و دۆستی خۆشەویستم بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی 2708ی کوردییەوە نامەو کارتی پیرۆزباییان بۆ ناردووم! لەگەڵ ئەوە دا کە وەڵامی زۆربەی خۆشەویستانم داوەتەوە، بەو حاڵەش نەم توانیوە بەداخەوە کە بە هۆی خوێندن و لەپاڵ ئەوەشدا کارکردن ئەرکی خۆم بۆ ناردنی نامە و کارتی پیرۆزبایی بۆ زۆر هاورێ و دۆستی خۆشەویست بنێرم! بۆیە لەم بارەیەوە هێندێکیش ویژدانم راحەتە کە لە وێبڵاگەکەم دا لە کاتی خۆیدا پیرۆزباییم لە هەموو لایەک کردووە. سپاس و رێزم بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی کە بە پیرۆزباییە جوانەکانیان بەسەریان کردوومەوە. هاورێیەکی خۆشەویست و دۆستێکی زۆر کۆنم، کاک ئازاد بۆکانی لەوپەری دنیاوە بە ناردنی کارتێکی جوانی پیرۆزبایی، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی لێ کردووم! لەگەڵ رێز و ئەمەگناسیم بۆ کاک ئازاد و بنەماڵە خۆشەویستەکەی کارتی پیرۆزباییەکەی کە بۆی ناردووم و بۆ رێزلێنان لێرەدا بڵاوی دەکەمەوە! بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت لایەک جارێکی دیکە ساڵی نوێتان پیــــــــــرۆز بێ
