جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێتان پیرۆز

سبەی پێنج‌شەممە یەکی خاکەلێوەی 2708ی کوردی (1387ی هەتاوی)، کاتژمێر 6:48ی بەیانی نەورۆزە و ساڵ نوێ دەبێتەوە! بەم بۆنەیەوە لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی نەورۆزی کوردەواری و بەهاری نوێ لە گشت گەلی کورد و هەموو دۆست و رەفیقانم لە هەرکوێیەک هەن دەکەم! هیوادارم لەوڵاتێکی ئازاد و سەربەست دا بە دیداری یەکتر شاد بینەوەو و دیکتاتۆران و ئەهریمەنانی گەندەڵی داگیرکەر لە گۆر نێین!

 ئەم ساڵیش بەهاری کوردەواری بە بۆن و بەرامەی گۆڵ و گیای سەوز و رەنگین وردە وردە خۆی لێ نێزیک کردینەوە و مزگێنی وەرزێکی نوێی لە کار و تێکۆشانی بۆ بە دیاری هێناین! بە خێر بێی بەهاری نوێبوونەوە! ژیانی مرۆڤی کورد پرە لە کارەساتی جۆراوجۆر، پرە لە دەردی سەر و کوێرەوەری، پرە لە خەفەقان و گۆشەگیری، ژیانی مرۆڤی کورد هەتا بڵەی پرە لە بەش مەینەتی! بەڵام قەدەمی بەخێری بەهار، ژیانێکی نوێمان پێ‌دەبەخشی، فێرمان دەکا کە چلۆن خۆمان بۆ ئایندەیەکی گەش ئامادە کەین! بەهار بەرگێکی تازەو سیمایەکی گەش و ئەرکێکی تازەمان دەخاتە سەر شان، بەهار پێمان دەڵێ کە لە دەرد و مەینەتیەکانی ژیانتان دەرس وەربگرن و چاوەروانی نوێبوونەوەیەکی پرشنگدار بن! بەهار هادەم و هاوخەمی هەموو چەوساوەکانە، بەهار رێ نیشاندەری ئاسۆیەکی روونە! جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێتان پیرۆز

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 11 له‌ 360 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو