چوارشەممە سووری
یادی له‌ده‌ستچوان
پاکردنه‌وه‌ی ده‌ردو به‌ڵاکان
ئێوارێی ئه‌مرۆ سێ‌شه‌ممه به‌بۆنه‌ی چوارشه‌ممه سووری‌یه‌وه شاهیدی ئاگرکردنه‌وه‌ی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان و گوند و شاره‌کانی کوردستان ده‌بین! گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران بۆ به‌ره‌وپیر چوونی نه‌ورۆز هه‌موو ساڵێ وه‌ک جێژن و وه‌ک ئایینێکی پیرۆز ئاگر ده‌که‌نه‌وه و به‌سه‌ری دا باز ده‌ده‌ن و هه‌رچی ده‌رد و به‌ڵای که مرۆڤ له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو دا به‌سه‌ری هاتووه له خۆیانی پاک ده‌که‌نه‌وه و گۆرانی "زه‌ردی من بۆ تۆ سووری تۆ بۆ من، غه‌م با بروات و شادی با بێت" ده‌ڵێنه‌وه. گرینگتر له‌مانه له‌و رۆژه‌دا مرۆڤ یادی که‌سوکار و نێزیکانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه که به‌هه‌ر جۆرێک له‌ده‌ستیان داون یان لێیان دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه. شایانی باسه که ئه‌منیش به‌نۆبه‌ی خۆم یادی هه‌موو ئازیزانی له‌ده‌ست چووم و هه‌موو ئه‌و هاورێ و خۆشه‌ویستانه‌م بکه‌مه‌وه که رۆژگارێک له ته‌نیشتیان بووم و خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیانمان پێکه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد. یادی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌م به‌خێر. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌و جێژنی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی له هه‌مووخزم و که‌س و هاورێکانم و گشت خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()




