دوو دۆست، دوو سەرۆک کۆمار
ئه‌حمه‌دی نژاد به سه‌ردانێکی ره‌سمی گه‌یشته به‌غدا و تاڵه‌بانیش زۆر به‌گه‌رمی که له پێستی خۆیدا نه‌ده‌گونجا پێشوازی لێکرد. جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌حمه‌دی نژادبێشک به ئاشکرا و به نهێنی زۆر باسی گرینگ‌یان تاوتوێ کردووه. ئه‌وه‌ی که به بروای من له‌و دیداره‌دا زۆر گرینگ بوو و زیاتر سه‌دانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش ده‌بێ هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بووبێ باس له ئوپوزیسیونی ئێرانی بوو! تاڵه‌بانی وتی كه له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له خاكی عیراقدا و به "تیرۆریست" ناوی بردن. هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی فه‌رمووی که بوونی ئه‌و تیرۆرستانه له خاكی عیراقدا به‌پێی ده‌ستور قه‌ده‌غه‌یه و عێراقیش هه‌وڵده‌دات له‌ده‌ستیان رزگاری بێت. تاڵه‌بانی ئاماژه‌یدا كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته چه‌ندین رێككه‌وتن له بواری ئابووری و سیاسی‌دا! هیوادارم که رێکه‌وتنه سیاسیه‌که‌ی مامه و دۆسته خه‌مخۆره‌که‌ی له سه‌ر حیسابی رۆڵه‌کانی کوردی ئێران که دانیشتووی کوردستانی عێراقن نه‌بێ. له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری که عێراق له چنگ دیکتاتۆری سه‌ددام رزگاری بووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که جه‌نابیان دێموکراتترین سه‌رۆک کۆمار و ئێرانیش ئارامترین وڵاتی دونیا بێ