یادی وڵاتەکەم دەکەم
هه‌موو رۆژێ یادتان ده‌که‌م
وڵاته‌که‌م، ئه‌وه 29 ساڵی ره‌به‌قه‌و من به‌درێژایی ته‌مه‌نم یادت ده‌که‌م! له مێژووی ته‌مه‌نی نگریس و چه‌په‌ڵی داگیر که‌ردا، هه‌ر ده‌تچه‌وسێننه‌وه و رۆژ نییه که کاره‌ساتت بۆ درووست نه‌که‌ن! وڵاته‌که‌م، من له‌مێژ ساڵه دیمه‌نی پڕ ئه‌وینی تۆم نه‌بینیوه! روخساریان هێنده شێواندووی که من داخه‌که‌م زۆر به سه‌ختی ده‌تناسمه‌وه! وڵاته‌که‌م، من له ناخی دڵمه‌وه یادت ده‌که‌م! دووژمنانت که چاوی دیتنی سروشتی جوان و رازاوه‌ی تۆیان نییه، ده‌یانهه‌وێ له‌ناوت به‌رن، ده‌یانهه‌وێ بت توێنه‌وه، رووباره‌کانت ووشک ده‌که‌ن، دارستانه‌کانت ده‌سووتێنن و گوونده‌کانت به ئاگرو ئاسن وێران ده‌که‌ن! وڵاته‌که‌م، رۆژ نیه که دوژمنی خوێنرێژ رۆڵه‌کانت به بیانووی جۆراوجۆر له چاڵه‌ره‌شه‌کان نه‌خه‌ن، ئازار و شکه‌نجه‌یان نه‌ده‌ن وشه‌هیدیان نه‌که‌ن! وڵاته‌که‌م، له وڵاتی سارد و سۆڵه‌وه یادت ده‌که‌م، له وڵاتی به‌فرستانه‌وه که سرووشتی وه‌ک سرووشتی تۆ پاک و بێگه‌رده، به‌ڵام حه‌یف به هه‌زاران فه‌رسه‌خ له تۆوه دووره! وڵاته‌که‌م، یادی ئاو‌و هه‌واو یادی که‌ژو کێوو کوێستانه‌کانت ده‌که‌م، یادی دار‌و ده‌وه‌ن و دارستانه‌کانت ده‌که‌م، یادی یاران و خه‌ڵکه مێهره‌بان و نیشتمانپه‌روه‌ره‌که‌ت ده‌که‌م! وڵاته‌که‌م من یادی تۆ ده‌که‌م، من یادی بست به بستی خاکه‌که‌ت ده‌که‌م