رۆژی دڵان، رۆژی خۆشەویستیتان پیرۆز بێ!
ئه‌مرۆ رۆژی خۆشه‌ویستی‌یه، رۆژێکه که بیرهێنه‌ره‌وه‌ی رووداوێکی تاڵ له سه‌ده‌ی سێی زایینیدایه، کاتێک ڤاڵێنتاین کورێکی گه‌نجی رۆمی به‌هۆی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی مه‌سیحی له ژێر فه‌رمانره‌وایی کلادیووس ده‌که‌وێته زیندان و هه‌ر له‌و زیندانه‌دا ڤاڵێنتاین ئاشقی کچێکی زیندانبان ده‌بێ و کلادیووس که به‌م به‌زمه ده‌زانێ ده‌ستووری ئێعدامی ناوبراو ده‌دا! به‌ڵام له سه‌ده‌ی پێنج‌دا و له رۆژی 14 ی فه‌ورییه‌ی ساڵی 496 پاپی ئه‌عزه‌م گلاسیوس رۆژی ئێعدامی ڤاڵێنتاینی به رۆژی خۆشه‌ویستی ناودێر ده‌کا! ئیتر له‌و کاته‌وه هه‌تا به ئه‌مرۆش له‌م رۆژه‌دا دڵداران به‌م بۆنه‌وه گو‌ڵی خۆشه‌ویستی پێشکه‌ش به خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌که‌ن! منیش له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایی له هه‌موو خۆشه‌ویستان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ریان به خۆشه‌ویستی هه‌یه ده‌که‌م و هیوادارم که ئاشقانی رێگای خۆشه‌ویستی به مرادی دڵی خۆیان بگه‌ن!