"بوتۆ" بوو بە قوربانی ئامانجە پیرۆزەکانی!
ئەمرۆ شاری راوێلپێندی شاهیدی گەورەترین تراژیدی لە مێژووی خۆیدا بوو! "بینەزیر بوتۆ" رێبەری حیزبی گەلی پاکستان، گەورەترین حیزبی ئوپۆزیسیونی ئەو وڵاتە، لە هێرشێکی کوتوپرو خۆکوژیدا و لە پاش پێشکەش کردنی وتارێک لە نێو لایەنگرەکانی لە شوێنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، لە پێشدا لە لایەن خۆکوژەکەوە تەقەی لێدەکرێ و پاشان خۆکوژەکە لە نێزیک ماشینی "بوتۆ"دا خۆی دەتەقێنێتەوە! "بوتۆ" پاش 8 ساڵ دووری لە وڵات لە مانگی ۆکتۆبەری ئەمساڵدا گەرایەوە پاکستان بۆ ئەوەی کە بۆ هەمیشە کۆتایی بە حکوومەتی نیزامی پەرویز موشەرەف بهێنێ! بە تیرۆر کردنی "بینەزیر بوتۆ" لەراستی دا ئازادی و دێموکراسی لە پاکستان کەوتە مەترسیەوە! "بوتۆ" ژنێکی ئازاو نەترس بوو کە دەیزانی تاریک پەرستانی تیرۆریست رۆژێک زەربەی لێدەدەن، بەڵام ئەو هێندە نەترس بوو کە پاش تەقینەوەکەی ئۆکتوبریش کە زیاتر لە 140 کەس بوونە قوربانی و ئەو گیانی رزگار بوو، درێژەی بە خەباتی خۆی بۆ پاکستانێکی دێموکرات و ئازاد دا لە لەودا هەموو کەس مافی یەکسان و وەک یەکیان هەبێ! ژنی ئازا و لەخۆبردووی وەک "بینەزیر بوتۆ" کەم پەیدا دەبن! رووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ!