بارزانی دیدار لەگەڵ رایسی رەتکردەوە
سه‌رۆكی كوردستان وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دیداری رایسی ره‌تكرده‌وه | |
| PNA – سه‌رۆكی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك چوونی بۆ به‌غدا و به‌شداریكردنی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌تكرده‌وه كه بڕیاربوو ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (كۆندۆلیزا رایس) به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌لاماره‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداربووه. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه له هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا خسته‌روو، تیایدا باسی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی (كۆندۆلیزا رایس) كرد‌و گوتی: هاتنی رایس بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌كه كه ده‌بو سه‌رۆكی كوردستانیش ئاماده‌ی بێت، به‌ڵام وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك سه‌رۆك نه‌چوو بۆ به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له بۆردومانكردنی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداره. نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ئه‌مه چه‌سپاندنی هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه، زه‌حمه‌ته بۆ سه‌رۆكی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كرێت و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن. | |