راگه‌یه‌ندراوی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌ه له یه‌كه‌مین كۆنگره
خوێندكارانی ئازادیخوازی كورد! له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له به‌ره‌به‌ری ئاڵ و گۆڕێكی مه‌زن و چاره‌نووس سازدایه‌و سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆری ویلایه‌تی فه‌قیهـ زیاد له هه‌ر كاتێكی تر له لایه‌ن چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنراوه‌و له گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی مه‌زنی مه‌شروعییه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وروو بووه‌ته‌وه‌و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا زیاد له هه‌ر كاتێكی‌تر خه‌ریكه له په‌راوێز ده‌خرێت و به نوێنگه‌ی تروریزم و بناژۆخوازی و كۆنه‌په‌رستی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌بێت هاوكات و هاوته‌راز له گه‌ڵ ره‌وتی رووداو وئه‌گه‌ره‌كان بچنه پێشێ و خۆیان بگونجێنن، تا له كاتی پێویستدا بتوانن وه‌ڵامده‌ری ویست و داخوازه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بن. به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ باسكی به‌هێزی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان له ناوخۆی وڵات، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی رادیكاڵ و پێكهاته شكێنه و هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه خوێندكاران خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین و ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا له گره‌وی وه‌سه‌ریه‌ك نانی وزه‌و تواناكانیان و به‌كاربردنی داهێنانه‌كانیانه، بۆیه ده‌بێت زیاد له هه‌ر توێژێكی دیكه هه‌ست به لێپرسراوی بكه‌ن و خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ پێشهاته‌كان ئاماده بكه‌ن.
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستای ئێران، كه ئاكامی كۆمه‌ڵێك پێویستیی ده‌رهه‌ستی كۆمه‌ڵگای خوێندكاریی كورد بوو، به دیدێكی واقیع بینانه‌و مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌وه پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات به دژی دێوه‌زمه‌كانی نه‌زانی و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بایه‌خه به‌رزه مرۆییه له‌ده‌ست چووه‌كان. ئه‌مڕۆش پاش ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی ئازادیخوازی كورد له ریزه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌دا ده‌ستیان به چالاكی و تێكۆشان كردووه، له لایه‌كه‌وه بۆ جێگیركردنی پڕه‌نسیپه دێمۆكراتیكه‌كان و له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ خۆ ئاماده كردن له هه‌مبه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه له گه‌ڵ پێشهاته‌كان و له راستای وه‌سه‌ریه‌ك نانی تواناكان و پته‌وكردنی رێكخستن و دانانی میكانیزم بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له گه‌ڵ رووداوه‌كان و تیۆریزه كردنی خواست و داواكانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ناسنامه‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێران، به هیوایه له چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كه‌مین كۆنگره خۆی پێك بێنێ. هه‌ر بۆیه بۆ پته‌وترو پڕ نێوه‌رۆكتركردنی كۆنگره، داوا له هه‌ر خوێندكارێكی ئازادیخواز‌و ده‌روه‌ستی كورد ده‌كه‌ین، كه سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیمان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كان و به تایبه‌تی مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان به خوێندكاران بۆ ره‌وانه بكه‌ن. دڵنیاین به هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه ده‌توانین خۆمان وه‌ك بونێكی به‌رهه‌ست و كاریگه‌ر بنوێنین و بسه‌لمێنین. یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رێكخراوی هه‌ر خوێندكارێكی ئازادیخواز و عه‌وداڵی مافه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كانی كورده.
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر 18ـ11ـ2007 |