شه‌قامی قاسملوو
له هه‌ولێری پایته‌خت ناوى شه‌قامێكيان كرده شه‌قامی قاسملوو
|
| خۆرهه‌ڵات نیوز: چه‌ند رۆژێكه له یه‌كێك له شه‌قامه گرینگه‌كانی شاری هه‌ولێر تابلۆیه‌كی نوێ خۆ ده‌نوێنێ كه له سه‌ری نووسراوه شه‌قامی قاسملۆ. ئه‌و شه‌قامه له به‌رزه پردی شه‌هید ئه‌كره‌م مه‌نتك و له به‌ر ده‌م یاریگای شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری تا پشت كۆلێژی ئاداب و گه‌راجی به‌غدا درێژ ده‌بێته‌وه و هه‌ر دوو شه‌قامی سه‌ره‌كیی 60 مه‌تری و 100 مه‌تری به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. خوێندكارێكی رۆژهه‌ڵاتی له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به خۆرهه‌ڵات نیوزی راگه‌یاند: من ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات نیم به‌ڵام هه‌میشه قاسملووم وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنی كورد كه گیانی خۆی فیدای نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی كرد، خۆش ویستووه و زۆر خۆشحاڵم كه شه‌قامێكی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی باشووری كوردستانی به ناو كراوه و سپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه ئه‌و كاره‌یان كردووه چونكه ئه‌و جۆره كارانه ده‌بنه هۆی پته‌و بوونی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت له نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا. خوێندكارێكی تری كۆلێژی ئاداب كه ئه‌ندامی حیزبی دێموكراته و نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ له گه‌ڵ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و ناو لێنانه به خۆرهه‌ڵات نیوزی راگه‌یاند: هیوادارم رۆژێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانێكی ئازاد دا بتوانین شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی كرماشان و ئیلام و سنه و ورمێ و هه‌موو شاره‌كانی تر به ناوی سه‌ركرده كورده‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه‌وه بكه‌ین. بۆ نموونه بارزانی نه‌مر و شێخ مه‌حموود و شێخ سه‌عید و شێخ عوبه‌یدوڵڵا نه‌هری و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و دوكتور قاسملوو و ... ئه‌و خوێندكاره له درێژه دا وتی: نازانم ئه‌و كاره له لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه كراوه یا لایه‌نی تر به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێك كردبێتی ده‌ست خۆشانه‌ی پێ ده‌ڵێم. ره‌خنه‌یه‌كیشم هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باش وا بوو كه ناوی بچووكی شه‌هید قاسملووش بنووسن واتا بنووسن شه‌قامی عه‌بدولره‌حمان قاسملوو و زۆر باشتر و شیاوتر بوو ئه‌گه‌ر نووسرابا شه‌قامی شه‌هید عه‌بدولره‌حمان قاسملوو چونكه وه‌ك ده‌بینن ئه‌و شه‌قامه هه‌ر سه‌ره‌تا له به‌رزه‌پردی شه‌هید ئه‌كره‌م مه‌نتكـه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به پێش یاریگای شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری دا تێپه‌ڕ ده‌بێ. له هه‌موو ئه‌و شوێنانه و له زۆر شوێنی تری هه‌ولێری پایته‌خت وه‌ك پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان و ... هه‌ر شوێنێك به ناوی شه‌هیدێكه‌وه كرابێ حه‌تمه‌ن وشه‌ی شه‌هید له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی هاتووه. جێگای ئاماژه پێدانه چه‌ند ساڵێكه له شاری سلێمانیش شه‌قامێك به ناوی شه‌هید دوكتور قاسملووه‌وه |
