ئـــــــــــــــازار
ئـــــــــــــــازار، ئاکۆ ئه‌لیاسی
له نێوانی من و تۆدا
بێجگه ئازار، چی دی ناڕوێ
من قاقڕی خه‌رمانانم،
له به‌هاری سه‌وزی ته‌مه‌ن
ویشک ئه‌بم و مڵۆ ... مڵۆ
له هه‌ناوما ، به بڵێسه‌ی ژانی دووریت ئه‌سووتێم
وه‌ک شۆرابه‌ی چنووره‌ی به‌ر نسێی ته‌مه‌ن
به‌ده‌م گڤه‌ی زرانه‌وه
ئارام ... ئارم ... ئه‌توێمه‌وه
تۆش وه‌ک شه‌ماڵ
بزۆز ، سه‌ر شێت ...
یاخی دێیت و سه‌رکه‌ش ئه‌رویت
منیش وێنه‌ی زه‌رده‌ی له که‌ل به‌جێ ماوی
سارد و سڕی ئه‌م پاییزه
ورده‌خه‌می ... هه‌ڵوه‌ریوی
کێڵگه‌ی زامی
ئه‌وینداریت
ئه‌چنمه‌وه
..
ئاکۆ ئه‌لیاسی
2007.11.13