وه‌ڵامێک به ئاخافتن و لێکدانه‌وه‌کانی کاک سه‌لاح موهته‌دی
وه‌ڵامێک به ئاخافتن و لێکدانه‌وه‌کانی کاک سه‌لاح موهته‌دی، حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا
سه‌لاح موهته‌دی... دوێنێ وڕاوێژ کاری هه‌نۆکه‌ی،کوردستانی باشور،سوکه ئاماژه‌یه‌کیش به په‌ێڤینی ئاخایۆک کاک نێچیرڤان بارزانی.
هه‌رچه‌ند ئه‌من که‌یفم به‌شه‌ڕه دندوکه له سه‌رشاشه‌ی ئینته‌رنێت نایه وحه‌زیش له وه‌درۆ هێنانه‌وه‌ی، ده‌قاوده‌ق و له قاودانی هیچ که‌سێک ئه‌وها زه‌قاوزه‌ق ناکه‌م، مرۆڤ ئازاده و ده‌توانێ به‌که‌یفی خۆی، خۆی هه‌ڵمسێنی و کاڵ به‌گه‌ییوو، نه‌کوڵیوی به کوڵیو ده‌رخواردی خه‌یاڵی خۆی بدا و له پاڵه‌وان په‌موو ڕۆسته‌می زاڵ دورست کات، هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی که له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تی و که‌سایه‌تی خۆیدایه، بۆ قسه به ده‌مدادانه‌وه نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌نه‌ته‌وه‌که‌ت هه‌بوو نابێ به‌شه‌رمه گێلاخه به سه‌ریدا تێپه‌ڕی! ده‌جا که شه‌ڕقوونی ده‌ده‌رکه‌ی نا؟!! وه‌ڵامدانه‌وه‌که به‌فه‌ڕزو واجب ده‌زانم و له حه‌زره‌تی په‌لاپیتکه‌ش شه‌رمه‌حزوری ناکه‌م. و له سه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕێزوئیحترامه‌ی که به‌م هۆیه‌وه بۆ (کاک سه‌لاح موهته‌دی)م هه‌یه که له‌سالی1346ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندانی گولی ورمێ له گه‌ڵ ناوبراو پێکه‌وه هاوبه‌ند بووین و به پیاوێکی ئه‌دیب وڕۆشنبیر و گه‌ل په‌ره‌ستم ده‌زانی به‌ڵام قسه و لێکدانه‌وه‌کانی چه‌ند ڕوژ له مه‌وبه‌ری ناوبراو له ته‌له‌فزیونی یه‌کیه‌تی وه‌کوو خاوه‌ن نه‌زه‌رو پسپۆری سیاسی وای لێکردم نابراو به خوێنه‌ران بناسێنم دوایی وڵامه‌که‌ی بده‌مه‌وه:
به‌پێی ئه‌وه له دوای ڕوخانی ڕێژیم شاه له ئێران، هه‌موو بنکه‌کانی ساواک گیران و ئاڕشیڤه‌کانیان له هه‌موو شاره‌کان که‌وتنه به‌ر‌ده‌ست خه‌ڵک، ناوی ساواکیه‌کان ئاشکرابوو و ئیستخباراتی ئێرانی ئاخوندی دوو کتێبی به‌ناوه‌رۆکی (چپ در ایران به روایت اسنادساواک) به‌ناوی خه‌فیه و سیخور،به‌دیکۆمێنت و به‌ڵگه نامه‌ی ئیداره‌ی ساواکی شاه، بڵاوکردۆته‌وه و له جلد هه‌وه‌ڵی ئه‌م کتێبه‌دا ڕابردوی( کاک سه‌لاح موهته‌دی) ئه‌واباس ده‌کرێت:
سه‌لاحه‌دین موهته‌دی (ایلخانی زاده) کوڕی عه‌بدولڕحمان له ساڵی 1317 ی هه‌تاوی له(سقز)له‌دایک بووه، ناوبراو یه‌کێک له ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بوو که له1340له گه‌ڵ چه‌ندکه‌س له هه‌ڤاڵ و هاوفکرانی چۆته ئه‌ودیو ، واته ئیراق له‌وێ ده‌چێته لای بارزانی و ده‌گیرسێته‌وه. نابراو به هۆی چالاکی و به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ توڕی ساواک له1343ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران و خۆی به ساواک ده‌ناسێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌جانتای داده‌بێت بۆ ساواکی هه‌ڵده‌ڕێژێ و ئازاد ده‌کرێ و له تاران له خویندن به‌رده‌وام ده‌بێت. له ساڵی 47 به هۆی ڕاپۆرتێک که له گه‌ڵ دوو له کوژراوه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌بووه ده‌گیرێته‌وه،(پێم وایه مه‌نزوری ساواک شه‌هید کاک سوله‌یمان وعه‌وڵاموعینی)یه. ده‌نێردرێته دادگای زه‌مانی جه‌نگی جه‌ڵد‌یان و به‌حه‌پسی ئه‌به‌د مه‌حکووم ده‌بێت، به‌لام په‌یوه‌ندی به ساواک ده‌گرێ دیسان جانتای بۆ هه‌ڵده‌ڕیژی و ئازاد ده‌کرێ ئه‌وجار له1350به فه‌رمی ده‌بێ به خه‌فیه‌ی ساواک و ئه‌وان ده‌ینێرنه ئورڕوپا له ناو کۆنگره‌ی خوێندکارانی ئوروپا که‌لێن ده‌کات و هه‌تا روخانی ڕژیم له گه‌ڵ ساواک هه‌ودای په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئیدی هه‌نۆکه‌ش خودا بۆخوی ده‌زانێ بۆچی له کوردستانی ئیراقه!!
لەم بارەیەوە زیاتر بخوێنەوە: وه‌ڵامێک به ئاخافتن و لێکدانه‌وه‌کانی کاک سه‌لاح موهته‌دی، حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا،