چالاکێکی دیکەی مافی مرۆڤ دەست بەسەر کرا!
هانا عەبدی یەکێکی تر لە چالاکانی مافی مرۆڤ و ئەندامی چالاکی کەمپینی یەک میلیۆن ئیمزا لهلایهن هێزه ئیتلاعاتییهكانی رێژیمهوه له شاری سنهدا دهستبهسهركرا. هانا تەمەنی 21 ساڵه و خوێندكاری رشتهی رهوانشناسییه. ناوبراو وێرای دەیان ئینسانی دیکەی نیشتمانپەروەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەرەواکانی کورد و بۆ نەهێشتنی ناعەداڵەتیەکانی ناو کۆمەڵ کە بەشی هەرەزۆریان لەسایەی کردەوە نامرۆڤانە و دژی کوردانەی رێژیمی مەلاکانە، دەستیان داوەتە خەباتێکی هێمن و بەگژ سیاسەتە چەوتەکانی رێژیم دا چوونەتەوە.
ماوەی نێزیک بە سێ حەوتوو لەمەوبەریش چالاکێکی دیکەی ئەم بوارە بە ناوی رووناك سهفارزاده گیرا. رووناک لە رێگای خوێندنگادا گیراو لەم ماوەیەدا هیچ هەواڵێکی روون لە بارودۆخی ئەو دا نییە!