كۆنسوڵگه‌ری ئێران به ره‌سمی له هه‌ولێر و سلێمانی كرایه‌وه
کوردستانی - كۆنسوڵگه‌ری ئێران به ره‌سمی له هه‌ولێر و سلێمانی كرایه‌وه 6-Nov-07 [14:18] | |
PNA- به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حه‌سه‌ن كازمی قومی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك حزبه كوردستانیه‌كان، كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی به ره‌سمی له هه‌ولێر كرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنسوڵخانهیه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم گشت ئاسانكاریهكانیان بۆ دابین ده‌كات. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتارێكدا گوتی: ئه‌و دوو كۆنسوڵگهریه له هه‌ولێر و سلێمانی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌فه‌ر بۆ ئێران بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌ر شتێكیشمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریه‌كان بۆ ئه‌و دوو كونسوڵگه‌ریه.
| |