عێراقێكی فێدرال‌و دێموكراتیك‌و سه‌قامگیر
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنفڕانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق دا جه‌خت له‌سه‌ر عێراقێكی فێدرال‌و دێموكراتیك‌و سه‌قامگیر كرایه‌وه
| |
كوردستان میدیا: كۆنفڕانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق له رۆژی شه‌ممه، 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386دا به به‌شداریی 20 وڵاتی جیهان له توركیه به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی په‌یامنێر له به‌یاننامه‌ی كۆتایی ئه‌م كۆنفڕانسه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تێرۆریزم دا كراوه‌ته‌وه‌و داوای به‌هێزتركردنی هاوكاری له‌نێوان عێراق‌و وڵاتانی دراوسێی‌دا كراوه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پشتگیریی ته‌واو له حكوومه‌تی عێراق |
|
كه له‌لایه‌ن گه‌لانی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌ڵبژێردراوه، كراوه‌و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته گرینگی به‌وه بدرێت كه خه‌ڵكی عێراق له سیستمێكی فێدراڵ، دێموكراتیك، یه‌كگرتوو، ئازاد، سه‌ربه‌خۆو سه‌قامگیردا بژین‌و مافی هاووڵاتییانی عێراقه كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شداریی بكه‌ن. هه‌روه‌ها هێما به‌وه كراوه كه عێراق وڵاتێكی فره كولتوور‌و فره نه‌ته‌وه‌یه‌و له داهاتووی عێراق دا پێویسته هه‌موو لایه‌نێك له ئاشتی‌دا بژین. | |
