تورکیە کەمترە لەوەی کە هەرێمی کوردستان بە کەم بگرێ!
تورکیە کەمترە لەوەی کە هەرێمی کوردستان بە کەم بگرێ!
هەرەشەو گورەشەکانی حکوومەتی تورکیە بۆ ناو خاکی کوردستان کە لە ساڵی 1991ی زایینی را هەتا ئەمرۆش دەستی پێکردووە جگە لە زەعف و بێتوانایی لە بەرانبەر کوردەکان و ئەو هەڵمەتە نێونەتەوەیییانەدا بۆ دامرکاندنەوەی ئاژاوەگێریەکانی هیچی تی بەدواوە نیە و هیچ سەرکەوتنێک بۆ تورکەکان بەدی ناهێنێ! هەرەشەی هێرشکردنی نیزامی بۆ کوردستانی عێراق کە ئەمرۆ بەشێکە لە تەواویەتی خاکی عێراق بۆ ئەمرۆ جگە لە قسەی بێکەڵک و پەژیوان بوونەوە، شتێکی تری تێدا بەستە نیە! ئەمرۆ ئەمریکا لێپرسراوی پاراستنی سنوورەکانی عێراقە، هێرشکردنە سەر خاکی کوردستان هێرشکردنە بۆ سەر حەریمی ئەمریکاش، ئەگەر لەژێرەوە کەین و بەینێک لە نێوانیاندا رووی نەدابێ وەک ئەوەی کە بەسەر ئۆجەلانیان دا هێنا!
لەم راستایەدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەم جارەیان بریاری کوردانەو ئەمرۆییان داوە. ئەوان لە هەنگاوی یەکەمدا بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت کە هەرێمەکەیان ببێتە شوێنی رمبازێنی تورکە کوردکوژەکان. ئەوان داوایان لە تورک کردووە کە زمانی گفتوگۆ بەکار بێنێ و لەگەڵ کوردەکانی تورکیە و پارتەکەیان ئاشتی بکا و وتووێژ بکەن! داوای کوردەکان بۆ راگرتنی شەر قەبووڵ بکەن. بەڵام تورکەکان گوێیان بە بیستنی وشەی ئاشتی و ئازادی را نەهاتووە و هەروادرێژەبە هەرەشەکانیان دەدەن. خۆ ئەگەر تورک هەر بیهەوێ و ملهوری بە خەرج بدا و سنوورەکانی کوردستان کە ئەمرۆ بۆتە چقڵی چاوی ئەوان و فاشیستە فارسەکان و عەرەبە پێپەتیەکان، ئەوا هەرێمی کوردستان بریاری خۆی داوە، رۆڵەکانی کورد بە هەموو توانایانەوە لەگلێنەی خۆیان، لە ئاو و خاکی خۆیان و هەرێمە گەوهەرەکەیان هەروەک هەمیشە بە دڵ و بە گیان بەرگری دەکەن.