مەرجی تورکیە بۆ هێرش نەکردنە سەر پکک
مەرجی تورکیە بۆ هێرش نەکردنە سەر PKK لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان! ئەمرۆ گەلی کورد لەوە وشیارترە کە جارێکی دیکە تووشی نەهامەتی بێتەوە! دووژمنانی کورد و لە سەرووی هەموویانەوە با رێژیمی تورکیە باش بزانێ کە ئەوان ئەو خەیاڵەیان لە جێ دا مرد بتوانن ئومێدی 13 میلیون کوردی تورکیە بمرێنن! تورکیە و پارلەمانەکەی تووشی هەڵەیەکی دیکەی گەورەی سیاسی بوونەوە بەوەی کە بریاری هێرش کردنە سەر پکک لە قووڵایی خاکی کوردستان دا پەسند کردووە. چەند رۆژ لەمەوبەر جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا، پارلەمانی ئورووپا، پارلەمانی رووسیە و کۆروکۆمەڵێکی زۆری بەشەردۆست و تەنانەت پارلەمانی هەرێمی کوردستانیش داوایان لە تورکیە کردبوو کە واز لە بەرێوەبردنی ئەو ئۆپەراسیونە بێنێت. ئهردۆغان قسەکانی له وهڵامدانهوهیهك به قسهكانی جۆرج بوش، كه وتبووی توركیا نابێت هێرش بكاته سهر ههرێمی كوردستان، كردووه.