خه‌ڵاتی "ئازادیی رۆژنامه‌وانیی ئیتالیا"
پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی ئیتالیا به عه‌دنان حه‌سه‌نپوورو هیوا بوتیمار
|
| بڕیاره ئه‌م خه‌ڵاته له مانگی نوامبێری 2007دا له باره‌گای شاره‌وانیی شاری سییه‌نای ئیتالیا به ناوبراوان بدرێ. ئێستیفانۆ ماچێلی، دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ناوبراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی: هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو كه‌سه بۆ خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی ئیتالیا، دژایه‌تیی ئێمه‌یه له به‌رانبه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو رۆژنامه‌ڤانه‌و پشتگیریی ئێمه‌یه بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌م دواییانه سه‌ركوت ده‌كرێن. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه هاوپه‌یمانیی خۆیان له‌ته‌ك كورده‌كان دا دووپات بکەنەوە. |