به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات
به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به بۆنه‌ی هێرشی سوپای توركیه بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور
رۆڵه مافخوازه‌كانی گه‌لی كورد!
لاوانی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری ماف‌و ئازادی‌دا!
هه‌روه‌ك ئاگادران، ماوه‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی شۆڤێنیستی توركیه ده‌ستی كردوه به تۆپباران‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور‌و، به بیانوی راوه‌دونانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه (P.K.K) ده‌یهه‌وێ ئارامی‌و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان تێك بدا. هه‌روه‌ك روپه‌ڕه‌كانی دیرۆكی ئێمه‌ی كورد نیشانی داوه حكومه‌ته دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ره‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هیچكات چاوی بینی ئارامی، ته‌ناهی‌و ئازادی‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌و مافخوازه‌یان نه‌بوه‌و، ناش بێ. هه‌ر بۆیه زۆرجار ده‌وڵه‌تی توركیه به بیانوی هێرش كردن بۆ سه‌ر P.K.K، سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته به‌ڕ ره‌هێڵه‌ی تۆپ‌و خومپاره‌و ده‌بێته هۆی ئاژاوه‌و شڵه‌ژانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به گشتی‌و ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
ده‌بێ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان باش بزانن، ئه‌گه‌ر هه‌تا دوێنێ ده‌یانتوانی شه‌ڕی كورد به كورد بكه‌ن‌و بۆ خۆیان له دوره‌وه سه‌یری براكوژی كورده‌كانیان ده‌كرد، دڵنیابن كه ئه‌و ده‌وران‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوه‌و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد هیچی دیكه سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی تورك، فارس، عه‌رب‌و ... هتد به‌سه‌ر خاكی كوردستاندا قبوڵ ناكه‌ن‌و تا دوایین تنۆكی خوێن به‌رگری له خاك‌و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ر جۆره هێرش بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشور به‌هه‌ر مه‌به‌ست‌و ئامانجێكه‌وه، مه‌حكوم ده‌كه‌ین‌و بۆ هه‌ر چه‌شنه به‌رپرچدانه‌وه‌یه‌كی هێرش‌و هروژمێك كه ته‌ناهی‌و سه‌قامگیری‌و سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه ئاماده‌ین‌و داوا له هه‌مو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش به تایبه‌تی لاوه به‌هه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كورد ده‌كه‌ین كه له هه‌مبه‌ر هه‌رجۆره په‌لاماردانێكی ده‌وڵه‌تی كه‌مالیستی توركیه بێ‌ده‌نگ نه‌بن.
ئه‌گه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌موكات له به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورددا هه‌میشه یه‌كگرتوون، با ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران‌و دوژمنانی خاك‌و نیشتمانه‌كه‌ماندا یه‌كگرتوو بین، كه یه‌كگرتن هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنه.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
25/7/1386 (17/10/2007)