تاڵه‌بانی: سوپای قودس به‌ تیرۆریست نازانم

تاڵه‌بانی: سوپای قودس به‌ تیرۆریست نازانم

(فارس نیوز):
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك کۆماری عێراق له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی‌ ئێن ئێن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێران‌و سوپای قودسی خستووه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ رایگه‌یاند:من ناتوانم هه‌موو هێزه‌كانی سوپای قودس به‌تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بده‌م، ئه‌م سوپایه‌ به‌شێكه‌ له‌پێكهاته‌ی سوپای پاسداران كه‌ گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازیی ئێرانه‌‌و ناكرێت ناوی تیرۆریستی له‌سه‌ر دابنرێت.
تاڵه‌بانی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئێران بۆ راگرتنی چالاكییه‌كانی سوپای مه‌هدی هاوكاریی كردون‌و ئه‌مه‌ش هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ بووه‌، چونكه‌ درێژه‌ پێدرانی چالاكییه‌كانی سوپای مه‌هدی شه‌ڕی ناوخۆیی لێده‌كه‌وته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌وڵه‌تی مالیكیدا تاڵه‌بانی وتی:من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی نیم كه‌ ده‌وڵه‌تی مالیكی به‌گه‌نده‌ڵ ده‌زانێت، من پێموایه‌ مالیكی كه‌سێكی دژ به‌گه‌نده‌ڵییه‌، له‌كاتێكدا كه‌ وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌تی عه‌لاوی به‌گه‌نده‌ڵی تاوانبار ده‌كران، نوری مالیكی به‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستاوه‌، من باوه‌ڕم به‌پاك بوونی مالیكی هه‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێراندا تاڵه‌بانی وتی: پێوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌پێوه‌ندیی مالیكی به‌و وڵاته‌وه‌ به‌هێزتره‌، مالیكی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ساڵانێكی زۆر له‌سوریا‌و ئێران ژیاوه‌.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 66 له‌ 367 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو