"ئەحمەدی نژاد" دیکتاتۆری بوودەڵە و دڵرەق!
ئەحمەدی نژاد دیکتاتۆری بوودەڵە و دڵرەق! ئەمە سەرەتای بەخێر هاتن و ناساندنی سەرۆک کۆماری رێژیمی ئێران لە لایەن سەرۆکی زانستگای کۆلۆمبیای ئەمریکا ئاغای بولینجێر بۆ خوێندکاران و ئامادەبووان ناو هۆڵی کۆبوونەوەکە بوو!
لەبارەی پێوەندی نێوان ئێران و ئەمریکادا ئەحمەدی نژاد وتی کە ئەمریکا دەتوانێ دۆستێکی باش بۆ ئێران بێ، بەڵام ناوبراو وتی کە ئەمە پێوەندی بە رەفتاری ئەمریکاوە بە نیسبەت ئێرانەوە هەیە! وتەکانی جەنابی سەرۆک کۆمار وێدەچێ نەرمو نۆڵیان تێدا بێ، چوونکە ئەو شێوە ئاخاوتنە لەبارەی ئەمریکاوە خاوتر لە هاشوهووشەکانی تووندهاژۆکانی ئێرانە!
ئەحمەدی نژاد کە پێشتر خوازیاری سرینەوەی وڵاتی ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان دا بوو، ئەمجارەیان لە قسەکانی دا باسی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بارەی رووداوی هۆلۆکاست و بەرێوەبردنی رێفراندۆمی سەرانسەری لە هەرێمەکانی فەلەستینی دا بوو! دیار بوو کە هێرشەکانی بولینجێر کە لەراستی قسەی دڵی هەموو موخالیفانی حکوومەتی مەلاکان بوو، تەئسیری خۆی دانابوو، بۆیە رەنگ و رووی دزێوی سەرۆک کۆمار ئەوەندەی دیکە دزێوترو زەردتر هەڵگەرا بوو!
سەرۆک کۆماری ئێران دەربارەی مافی همجنس گرایان و مافی ژنان لە ئێراندا وتی کە لە ئێران دا همجنس گرا بوونی نیە و ژنانیش ئازادی تەواویان هەیە! کەسەرۆک کۆمار بەم وتانەی لەگەڵ پێکەنینی ئامادەبوواندا رووبەروو بووەوە! دیارە جەنابیان بێئاگان لەوەی کە سەدان همجنس گرا ساڵانە لە وڵات ڕادەکەن و بە سەدانیش لە چاڵەرەشەکاندا زیندانی کراون. سەرۆک کۆمار زۆر بێشەرمانە دەڵێ کە لە ئێراندا ژنان ئازادی تەواویان هەیە، بەڵام خۆی گێل دەکا لەوەی کە بە دەیان فیلم کە لەودا چوماخ بەدەستەکانیان چۆن سەر و گوێلاکی ژنان لە ناو بازارەکاندا دەشکێنن و راپێچی کەڵانتەریان دەکەن!
دەربارەی ئازادی بەیان ئەحمەدی نژاد دەڵێ کە هەر کەسێک دەتوانێ بە ئازادی لە ئێراندا بیروورای خۆی دەرببرێ! بەڵام کاتێک کە پرسیاری لێ دەکەن ئەدی چۆنە دوو رۆژنامەنووس بە ناوەکانی عەدنان حەسەن پوور و هیوا بوتیمار حووکمی ئێعدامیان بەسەر دا سەپاوە! سەرۆکی تیرۆریست دەڵێ کە ناوبراو ئاگای لێ نیە و لەم بارەوە بێ خەبەرە! بەراستی سەرۆک کۆمار لە دنیای گێلی خۆیدا خەڵکی دنیا بە گێل دەزانێ!
زیاتر لەم بارەیەوە دەنووسین لە داهاتوو دا...