یادکردنەوەی شەهیدانی میکۆنوس لە ستۆکهۆڵم
ڕیوڕه‌سمی 15 هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هیدانی میکۆنۆس له ستۆکهۆڵم به‌ڕیوه چوو
کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به هاوکاری یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیران ڕیوڕه‌سمی 15 هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هیدان د. سه‌عید ، کاک فه‌تاح عبدولی و کاک هومایون ئه‌رده‌لان له ستوکهوڵم به به‌شداری نزیک به 300 که‌س به‌ڕیوه چوو.
ڕۆژی شه‌ممه 20070915 ڕیوڕه‌سمی یادی 15هه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری ناجوامیرانه‌ی دوکتورسادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکیرتیری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و نوینه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی ولات و کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له ئه‌ڵمان و کاک نوری دهکوردی دۆستی حیزب له شاری ستوکهوڵم به‌رز ڕاگیرا. سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که به ڕاگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ک بیده‌نگی بو ڕیز لێنان له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێی کرد، پاشان له لاییه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رنامه‌که کاک ئاسۆ سه‌یاد چه‌ند به‌ش له وته‌کانی دوکتور سه‌عید خویندرایه‌وه. ئه‌وکات له لاییه‌ن یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه کورته شانۆیه‌ک له لاییه‌ن جه‌ماڵ قه‌یتولی و سروودیک له ژێر ناوی به‌رخۆدان له ئاماده کردنی کاک ئارام عبدوڵاهی پێشکه‌ش کرا. له ئه‌و ڕیوڕه‌سمه‌دا جه‌ندیین حیزب و که‌سایه‌تی سیاسی وتار‌و په‌یامیان خوینده‌وه که به شیوه‌ی خۆاره‌وه ن .
1. په‌یامی کومیته‌ی سوئیدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن کاک قاسم قاره‌مانی.
2. په‌یامی کومیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد و کوردستانی له لایه‌ن کاک عه‌لی زه‌ندی.
3. په‌یامی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال شاخه‌ی ستۆکهوڵم له لایه‌ن کاک موحه‌ممه زه‌ینه‌دینی.
4. پیشکه‌ش کردنی وتارێک له سه‌ر نه‌قشی دوکتور سه‌عید له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن هاوڕێی به ڕێز و تێکۆشه‌ر کاک باباعه‌لی میهرپه‌روه‌ر.
5. په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران سوید له لایه‌ن خوشکه مه‌ستوره سوڵتانی.
6. پێشکه‌ش کردنی وتارێک له ژێر ناوی بینشی سیاسی و جیهان بینی دوکتۆر سه‌عید له لایه‌ن کاک که‌ماڵ مه‌جیدپوور چالاکی سیاسی.
7. په‌یامی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له سوید له لایه‌ن کاک سه‌لام جه‌زیری.
8. پیشکه‌ش کردنی وتارێک له ژێر ناوی ئه‌ستیقلالی سیاسی شه‌هید دوکتۆر سه‌عید له لایه‌ن کاک عبدولره‌زا که‌ریمی مشاویری کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران.
له ئه‌و رێوره‌سمه‌دا ئه‌و بروسکانه‌ش گه‌یشتوون:
1. کومه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان لقی ده‌ره‌وه
2. بروسکه‌ی هه‌رێمی 3 ی فیدراسیونی کومه‌ڵه کوردستانیه‌کان
3. بروسکه‌ی پارتیا دیموکراتا کوردستان-باکور لقی سوئید
له به‌شی ئاخری ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا، له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه چه‌پکه گووڵی ئه‌مه‌گناسی و وه‌فاداری پێشکه‌ش کرا به خوشکه جه‌میله حه‌سه‌نخاڵی وه‌ک که‌سێکی نزیکی بنه‌ماله‌ی شه‌هید دوکتور سه‌عید.
هه‌روه‌ها چه‌پکه گووڵیک به نیشانه‌ی قه‌ده‌رزانی به کاک موته‌لیب وه‌ک هاوقوتابی دوکتور سه‌عید پێشکه‌ش کرا. کاک سه‌لام جه‌زیری پارچه شیعرێکی که بۆ دوکتور سه‌عید نووسیبوو پێشکه‌ش کرد. پاشان له لایه‌ن کاک قه‌مه‌ر خوسره‌وی و کاک شاهین دوو سرود پێشکه‌ش کرا، رێوره‌سمه‌که به سرودی ئه‌ی شه‌هیدان کۆتایی پێی هات.
کومیته‌ی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران