به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ری PDKI ، به داخه‌وه ئه‌مڕۆ 13-06-1386 دروێش ساڵه کوهگرد باوکی فه‌رمانده‌ری ئازا‌و به وه‌جی هێزی 110 ی به‌یان ،شه‌هید وه‌ستائه‌حمه‌د کوهگرد کۆچی دوایی کرد. به‌پێی هه‌واڵێکی که ئه‌مڕۆله‌بؤکانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه دروێش ساڵه کوهگرد باوکی شه‌هیدوه‌ستا ئه‌حمه‌دله ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له شاری بۆکان کۆچی دوای کرد. دروێش ساڵه ی به‌جه‌رگ و‌دڵ گه‌وره و ئازا ، خۆشه‌ویستی خه‌لکی شاری بۆکان و ده‌وروبه‌ر، چه‌ندین جار له لایه‌ن دام وده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژیم له شاری بۆکان بانگهێشتی ئیتلاعات کراوه وکه‌وتۆته به‌ر ئازار وئه‌شکه‌نجه‌ی چڵکاوخۆرانی ئیتلاعاتی و ته‌نانه‌ت کاتێک قاره‌مانه‌کانی هێزی 110ی به‌یان وهه‌ڵۆکانی هێزی شه‌هید پێشه‌وا له ژێر فه‌رمانده‌ری شه‌هید وه‌ستا ئه‌حمه‌د و شه‌هید خدره‌سوور هه‌ڵیان کوتایه سه‌رگوردانی نوباروو به‌یک جاری ته‌فروتوونایان کرد، پاسداره‌ترسه‌نۆکه‌کان دروێش ساڵه‌یان راپێچی ئیتلاعات دا‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌زیيه ت و ئازاریان دا وته‌نانه‌ت به‌زه‌ربه‌ی قورس له‌سه‌ریان داکه‌سه‌رئه‌نجام به‌داخه‌وه پاش چه‌ندین ساڵ هه‌ر له ژێر کاریگه‌ريی ئه‌و زه‌ربه‌یه‌دا کۆچی دوایی کرد. ته‌رمی خوالێخوشبوو دروێش ساڵه له نێو ئاپۆرایی خه‌ڵکی شاری بۆکان و به‌سه‌رشانی خۆشه‌ویستانی وه‌ستا ئه‌حمه‌ده‌وه به‌ره‌و گۆرستانی شار به‌رێ کراو له نێوحه‌شیمه‌تيی چه‌ند سه‌د که‌سی دا به خاک سپێردرا و پاشان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بۆکان و دڵسۆزانی گه‌ل بۆ درێژه‌ی رێزلێ گرتن و به‌رێوه‌بردنی مه‌جلیسی پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رانه‌وه مزگه‌وتی ئه‌لره‌سووڵ و له کۆری ماته‌مینییه‌که‌یدا دانیشتن. ئێمه سه‌ره‌خۆشيی خۆمان پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌ی دروێش ساڵه و خه‌ڵکی خۆراگری شاری وه‌ستائه‌حمه‌د شاری بۆکان ده‌که‌ین. |