تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان

تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان هه‌روا درێژه‌ی‌ هه‌یه‌

 

12-06-1386

كوردستان میدیا: به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ درێژه‌ی‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ نێوان ئێران‌و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق، رۆژی‌ 11ی‌ خه‌رمانانی‌ 1386، زۆربه‌ی‌ شوێنه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ سنووریی‌ حاجی‌ ئۆمه‌رانیان تۆپباران كرد.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی‌ رێژیم به‌ مه‌به‌ستی‌ میلیتاریزه‌تركردنی‌ كوردستان‌و گوشاری‌ زیاتر خستنه‌سه‌ر دانیشتووانی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان خه‌ریكی‌سازكردنی‌ بورجه‌ك به‌ مه‌ودای‌ یه‌ك كیلۆمیتر له‌ یه‌كترن. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بۆته‌ هۆی‌ نیگه‌رانیی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 85 له‌ 367 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو