هه‌واڵێک له سنه‌وه
له ڕێ و ڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی موهه‌ندیس ئه‌دب دا كاك جه‌عفه‌ر ئایین په‌ره ست بوێرانه قسه‌ی كرد
كهڵاش ،تایبه‌ت:له روژی27ی گه‌لاوێژ 1386 هه‌تاوی دا مه‌هندیس به‌هائه‌دین ئه‌دب له شاری سنه له نێوان هه‌زاران كوردی ئازا و نیشتیمان په‌روه‌ر دا به خاك سپێردرا هه‌ر به‌و بۆنه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌شداریان له‌و ڕێوڕه‌سمه دا كرد. جه‌عفه‌ر ئایین په‌ره‌ست نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له پاڕله‌مانی ئێران هه‌ر له سه‌ره تای مه‌راسیمه كه دا به‌شداری كرد و وته‌ی خوێنده‌وه .ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ی بكرێ كه موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب له ساڵی 1324 ساڵی دامزراندنی كۆمار له دایك بوو و رۆژی 25 گه‌لاوێژ 62هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران گیانی له ده‌ست دا هه‌ر بۆیه‌ش كاك جه‌عفه‌ر بوێرانه و ئازایانه له سه‌ر میكرۆفۆنه‌كه وتی:(( موهه‌ندیس ئه‌دب له ساڵێكی پیرۆز(1324 هه‌تاوی ) له دایك بوو و له ڕۆژێكی پیرۆز( 25 گه‌لاوێژ ) له نێومان ڕۆیی و ئه‌من له لایان خه‌ڵكی شا‌ره قاره‌مانه‌كه‌ی مه‌هاباد سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی گشت كوردستان ده‌كه‌م رووحی شاد و ڕێگای درێژ‌ی هه‌یه)) تا خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌ری شاری سنه ئه‌وه‌یان گوێ لێ بوو هه‌موو ده‌ستیان كرد به چپڵه و به تێكڕایی ده‌یان وت مه‌هاباد، مه‌هاباد
ئه‌و هه‌واڵه تاكۆ ئێستا هیچ ماڵپه‌ر و ... بڵا‌وی نه‌كردۆته‌وه و تازه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی كاك جه‌عفه‌ر باسی لێكراوه.
ڕووحی شاد موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب
..........
وێبلاگی كهڵاش