راگەیەندراو

ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی١١ی خه‌رمانان ڕۆژی ژینۆسایدو.....

 
  هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌كان!

خه‌ڵكی‌ ئازادیخوازای‌ كوردستان!
 لاوانی‌ به‌هه‌ست‌و شۆڕشگێڕی‌ مه‌یدانی‌ خه‌بات‌و به‌رخۆدان!

11ی‌ خه‌رمانانی‌ ساڵی‌ 1358ی‌ هه‌تاوی‌، گوندی‌ قارنێ‌ له‌ نزیك شاری‌ نه‌غه‌ده‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تی‌‌و پاسداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ كوردكوژانی‌ رێژیم‌و 68 كه‌س له‌ دانیشتوانی‌ بێ‌تاوانی‌ گوندی‌ قاڕنێ‌ قه‌ڵاچۆكران‌و زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ قوربانییان ژنان‌و پیر‌و منداڵان به‌ تایبه‌ت منداڵه‌ساواكان شه‌هید كران. جینایه‌تی‌ قاڕنێ‌ وه‌ك جینایه‌تێك له‌ژێرده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی‌ كۆماری ئیسلامی‌ خوڵقاو سیاسه‌تی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ركوت‌و داپڵۆسینی‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران ‌و هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌م بزاڤه‌ بۆ سه‌قامگیر‌و جێگیربوونی‌ سیستمێكی‌ دێموكراتیك‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ مافی‌ چاره‌نووس، له‌ لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌رشاڵاوی‌ قه‌ڵاچۆكردن‌و ره‌شه‌كوژی‌یه‌وه‌.
به‌دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ شۆڕشی گه‌لانی‌ ئێران‌و به‌تاڵانچوونی‌ ده‌سكه‌وته‌كانی‌ شۆڕش له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ئاخوندی‌ هه‌لپه‌رست‌و دژه‌ئازادی‌یه‌وه‌، كوردستان كه‌وته‌ ره‌وشێكی‌ ناله‌بار‌و كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ شه‌ڕانگیز ‌و خوڵقاندنی‌ شه‌ڕێكی‌ داسه‌پاو له‌ لایه‌ن رێژمه‌وه‌ به‌سه‌ر كوردستاندا، پیلانی‌ شه‌ڕی‌ نه‌غه‌ده‌، فه‌رمانی‌ جیهادی‌ خومه‌ینی‌ بۆسه‌ر كوردستان، قارنێ‌‌و قه‌ڵاتان، شه‌هیدكردنی‌ رێبه‌رانی‌ كورد قاسملو‌وو  شه‌ره‌فكه‌ندی‌، سه‌ركوت‌و داسه‌پاندنی‌ كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ خه‌فه‌قان به‌سه‌ر كوردستان، ‌و هه‌زاران جینایه‌تی دیكه‌ له‌ كوردستاندا به‌رهه‌می‌ سیاسه‌ته‌ دژی‌گه‌لی‌‌و توتالیتاریزمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌یه‌.
رێژیمی‌ توتالیتاریزمی‌ ئیسلامی‌ جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردوودا‌و هه‌نوكه‌ به‌رانبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد سیاسه‌تی‌ توندوتیژانه‌‌و سه‌ركوتی‌ به‌كارهێناوه‌، ئه‌وڕۆكه‌ش ده‌بینین به‌ كوشتن‌و بڕین‌و ئێعدام‌و سه‌ركوتی‌ بزاڤی‌ فه‌رهه‌نگی‌، ژنان‌و خوێندكاران‌و لاوان خه‌ریكه‌‌و هه‌رچه‌شنه‌ نشونمای ده‌نگێكی‌ ئازادیخوازانه‌ سه‌ركوت ده‌كا. سه‌ره‌ڕای‌ توندوتیژی‌‌و سه‌ركوت، رێژیم بۆ زیاتر له‌ نێو بردنی گه‌له‌که‌مان و ئالووده‌ کردنی کۆمه‌لگای کوردی   ده‌ستی‌ داوه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ نێو لاوان و چین و تۆوێژه‌ جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مان. بۆیه‌ ئه‌م چه‌شنه‌ كردارانه‌ له‌ هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌ وه‌ك سیاسه‌تی‌ ژینۆسایدی‌ سپی‌ چاو لێ‌ده‌كرێ‌.
یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌و باوه‌ڕٍدایه‌ كه‌ رێژیمی‌ توتالیتاریزمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای‌ جیهانی‌ به‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی تێرۆریزمیش ناسراوه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ ئاڵۆزی‌ ناوچه‌كه‌یه‌‌و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ پێشێلكه‌رانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌.
یه‌كیه‌تیی‌ لاوان پشتیوانی‌ له‌ هه‌ر بزاوتێكی‌ فه‌رهه‌نگی‌ ـ مه‌ده‌نی له‌ پێناو مه‌‌‌حکوم کردنی ئه‌و کرده‌وه‌ دژی مرۆڤانه‌ی ره‌ژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و هه‌روه‌ها ئه‌و بزاڤانه‌ی که‌‌ له‌ پێناوی‌ خزمه‌ت كردن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ كورد هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ‌ ده‌كا‌و چالاكییه‌كانیان به‌رزده‌نرخێنێ‌.
یه‌كیه‌تیی‌ لاوان 11ی‌ خه‌رمانان رۆژی‌ قه‌ڵاچۆكردن‌و ره‌شه‌كوژی‌ گوندی‌ قارنێ‌‌و قه‌ڵاتان له‌ كوردستانی‌ ئێران كه‌ وه‌كو په‌ڵه‌یه‌كی‌ ره‌ش به‌نێوچاوانی‌ رێژیمه‌وه‌ دیاره‌‌و به‌ڵگه‌یه‌كی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ بۆ سه‌لماندنی‌ پێشێلكاری‌ مافی‌ مرۆڤ  ئازادی‌ ژیان‌و بایه‌خه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، به‌ رۆژی‌ ژینۆسایدی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات ده‌زانێ‌‌و داوا له‌ رێكخراوه‌‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤدۆسته‌كان ‌و چاودێرانی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌كا كه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی‌ ژینۆسایدی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بناسرێ‌. یه‌كیه‌یتی‌ لاوان له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ هه‌رچه‌شنه‌ بێده‌نگییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌‌و پێشێلكاری‌ مافی‌ مرۆڤدا، مه‌حكومه‌.

  یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

11ی‌ خه‌رمانانی‌ 1386ی‌ هه‌تاوی‌

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 84 له‌ 367 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو