بچکووکترین وێنەگری جیهان!
چکۆله‌ترین وێنه‌گری جیهان دروست کرا! و: حه‌مید ته‌یموری
شاره‌زایانی تایوانی له به‌رهه‌م هێنانی چکۆله‌ترین وینه‌گری جیهانی هه‌واڵیان دا. به پێی هه‌واڵنێری مهر ئه‌م وێنه‌گره تایبه‌تی تاکه که‌س و هه‌ر وه‌کوو سیلندرێکی چکۆله‌یه که 4،4 میلیمتر ئه‌ستوری و 15 میلیمتر درێژییه.
ئه‌م وێنه‌گره ده‌توانێ وێنه‌ی QVGA به ڕوونی 320 له 240 پیکسل بگرێ. نێوی ئه‌م وێنه‌گره Misumi MO-R803 که به سیمێکی وه‌کوو شێوه‌ی مار لکاوه تاکوو که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م وێنه‌گره‌دا ئاسان بکا.
به پێی هه‌واڵی گیزمگ ئه‌م وێنه‌گره دوو لینزی جیاوزی هه‌یه که یه‌کێکیان به بینینی 55 ده‌ره‌جه و ئه‌وی تریشیان لینزی زاویه یان گۆشه‌ی کراوه 105 ده‌ره‌جه‌یه. به وته‌ی شاره‌زایان ده‌توانرێ له‌م وێنه‌گره له ناوچه‌ی دژوار، له بواری پزشکی و به مه‌به‌ستی سیخوڕی یان جاساسی که‌ڵک وه‌رگیرێ.
سه‌رچاوه: سایتی صبحانه