25 ی گەلاوێژ لە نۆروێژ
راپۆرتی جێژنی 25 ی گه‌لاوێژ له وڵاتی نوروێژ 62 هه‌مین ساڵڕۆژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی جێژنی 25 ی گه‌لاوێژ 62 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی
حیزبی دێمۆکراتی کورستانی ئێران له وڵاتی نوروێژ
رۆژی شه‌ممۆ ڕێکه‌وتی 2007.07.18ی زایینی به‌بۆنه‌ی 62 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری لیله‌سترۆمی وڵاتی نۆروێژ، رێ‌و ره‌سمی 25ی گه‌لاوێژ به به‌شداری نزیک به 600 که‌س به‌رێوه‌چوو.
دوای به خێرهاتنی به‌شدارانی رێوره‌سمه‌که له لایه‌ن سه‌یران سه‌ید ئه‌حمه‌دی و ئه‌نوه‌ر کوهه‌ن‌ساڵه‌وه به‌رنامه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب له لایه‌ن کۆری یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه و دواتر خوله‌کێک (ده‌قیقه‌یه‌ک) بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی ئازادی و دێموکراتی ده‌ستی پێ‌کرد.
ناوه‌رۆکی پرۆگرامه‌که به‌شێوه‌ی خواره‌وه به‌رێوه‌چوو:
• په‌یامی کومیته‌ی ئاماده‌کاری 25ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن یاسین ئازه‌ری پێشکه‌ش کرا
• هه‌ندێک زانیاری له سه‌ر 25ی گه‌لاوێژ به زمانی نۆروێژی له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا حیجابه‌وه پێشکه‌ش کرا
• په‌یامی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆ‌رویژ له لایه‌ن ئیبراهیم لاجانی پێشکه‌ش کرا
• په‌یامی پیرۆزبای کومیته‌ی هاوکاری پارته سیاسی‌یه‌کانی کوردی له وڵاتی نۆروێژ له لایه‌ن بابه عه‌لی گوڵان پێشکه‌ش کرا
• هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا سروودی گه‌لاوێژ به ده‌نگی بیژه‌ن مه‌عروفی به هاوکاری کۆری سروودی یه‌کیه‌تی لاوان، به به‌شداری 62 ئه‌ندامی حیزب له نۆروێژ ئاهه‌نگه‌که زۆرتر رازایه‌وه
• پاشان په‌یامی کۆنگره‌ی گه‌لانی ئێرانی فیدرال له لایه‌ن حه‌سه‌ن کاوه‌یی پێشکه‌ش کرا
ئه‌م حیزب‌و رێکخراوه سیاسی‌یانه بروسکه‌ی پیرۆزباییان ناردووه:
• فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له نۆروێژ
• یه‌کیه‌تی نیشتمانی لقی نۆروێژ
• پارتی دێموکراتی کوردستان لقی نۆروێژ
• سازمانی خه‌بات کوردستانی ئێران
• حیزبی کمونیستی کوردستان لقی نۆروێژ
• کۆمه‌ڵه
• حیزبی ئیسلامی یه‌کگرتوو لقی نۆروێژ
• رێکخراوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له نۆروێژ
• یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ
• یه‌کیه‌تی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ
• یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چوار
• رێکخراوی س و س راسیسمه له نۆروێژ
• رێکخراوی چاک له نۆروێژ
• حیزبی به‌لوچستانی یه‌کگرتووی ئێران لقی نۆروێژ
ئه‌م حیزبه نۆروێژی‌یانه‌ی خواره‌وه په‌یامیان پێشکه‌ش کرد :
• په‌یامی حیزبی کار له لایه‌ن ئه‌نیتا ئورلوند
• په‌یامی حیزبی محافزه‌کاره‌کان له لایه‌ن کریستیان ئانجێل
• په‌یامی حیزبی پێشکه‌وتن له لایه‌ن تونه لیله‌رووس
• په‌یامی حیزبی لیبراڵ له لایه‌ن ئولا ئیلڤستوئن
• په‌یامی حیزبی سوسیالیستی چه‌پ له‌لایه‌ن ئه‌خته‌رچودوری
• په‌یامی حیزبی کۆمونیست له‌لایه‌ن ئرلینگ فۆلکڤۆرد
• په‌یامی لاوانی حیزبی کار له لایه‌ن سه‌مه‌د پیری
به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که به هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی کیژان و کورانی خوێن گه‌رم، به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ژاڵه و هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د زیاتر خۆشی به ئاهه‌نگه‌که‌دا و جوانتر رازایه‌وه. ئه‌م شای و ئاهه‌نگه تا کاتژمێر 12ی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو.
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – نۆروێژ
http://lawan.no
19.08.2007


