بەیاننامە
په‌یامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به بۆنه‌ی شه‌ست‌و دووهەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
![]() هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست! لاوانی شۆڕشگێر و دڵ پڕ له هیوا! شه‌ست و دوو ساڵ له‌مه‌وپێش، رۆژی 25 ی گه‌لاوێژی ساڵی 1324 ی هه‌تاوی، له سه‌ر بناغه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ‌ک، واته کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامه‌زرا! دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خاڵی وه‌رچه‌رخانێکی گرنگه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا. بۆ یه‌که‌م جار حیزبێک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی و به سه‌رنجدانه بنه‌ما مرۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی دێموکراسی و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافه‌کانی، پێده‌نێته مه‌یدانی خه‌بات و ده‌یسه‌لمێنێت که کوردیش وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی رێک بخات و ئه‌وڕۆییانه له‌پێناو جێگیربوونی دێموکراسی و ئاشتی و ئازادی‌دا هه‌وڵ بدات و رۆڵ بگێڕێت. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌و حیزبه‌یه که له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به هه‌زاران شه‌هیدی داوه و به ده‌یان رێبه‌ری کردۆته قوربانی و خاوه‌ن ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بووه و هه‌یه و له‌و پێناوه‌شدا له هیچ شێوه هه‌وڵدانێک درێغی نه‌کردووه. پاش شه‌ست و دوو ساڵ خه‌بات و تێکۆشان، ئه‌وڕۆ ده‌بینین که ئه‌و حیزبه وه‌ک یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی و بگره به‌ربڵاوتر و به تواناتر له جاران، له گۆڕه‌پانی خه‌باتدایه و بێ‌وچان وه‌ک حیزبی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، سیاسیانه و ئه‌وڕۆییانه، رێبه‌ریی گه‌له‌که‌ی ده‌کات و هه‌نووکه وه‌ک حیزبێکی به پرنسیپ و خاوه‌ن دسیپلین، له نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا خاوه‌ن جێگای تایبه‌ت به خۆیه‌تی و له ئاستی نێوخۆیشدا وه‌ک حیزبێکی خاوه‌ن ئه‌زموون ، حیزبێکه که بووه به نموونه بۆ هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه. وه‌ک چۆن له‌یه‌که‌م ساڵی دامه‌زراندنیدا، ئه‌م حیزبه توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ، رێبه‌رایه‌تی گه‌له‌که‌ی بکات و کۆماری کوردستان دابمه‌زرێنێت و ئاڵای کوردستان بکاته ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی و پێناسه بۆ گه‌له‌که‌مان، هه‌نووکه‌ش خاوه‌ن ریشه و جێگا و پێگه‌ی سیاسی تایبه‌ته له نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا و ئه‌وڕۆ رێبه‌رانه و به پێی بارودۆخی ئه‌وڕۆ، به بێ وه‌ستان و ماندووبوون رێبه‌ریی گه‌له‌که‌ی ده‌کات له کوردستانی ئێران‌دا. پیرۆزبێت شه‌ست و دووهه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران! سه‌رکه‌وێ خه‌باتی میللی دێموکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران! بڕووخێ رێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران! کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. 16.08.2007 ی زایینی |
