بریارنامەی کۆنگرەی 4 ی یەکیەتیی لاوان

بڕیارنامە پەسەندکراوەکانى کۆنگرەى چوارەمى یەکیەتیى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێران

03.gif
1ـ کۆنگرە سپاسی پشتیوانیء یارمەتى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران بە گشتىء رێبەرایەتییەکەى بە تایبەتى لە کاروتێکۆشانى لاوان دەکاء، هیواخوازە ئەم پێوەندییە وەکو هەمیشە پتەو و بەربڵاوتر بمێنێتەوە.

2ـ کۆنگرە خەباتى روو لە گەشەى خەڵکى ئێران بە گشتىء کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بە تایبەتى بەرز دەنرخێنیآء لەم بەستێنەدا هەم شوێندانەرء، هەم شوێنهەڵگرە.

3ـ کۆنگرە بە هیواوە لە خەباتى چڕءپڕى لاوانء خوێندکارانى نێوخۆیى وڵات دەڕوانآء پشتیوانى لێ‎دەکا.

4ـ کۆنگرە بەڕێزەوە لە خەباتى مافویستانەى ژنانء کچانى وڵاتەکەمان دەڕوانآء وێڕاى پشتیوانى لەم خەباتە رەوایە بە هەموو تواناوە بەشدارى تێدا دەکا.

5ـ کۆنگرە خەباتى شارستانىء تێکۆشانى لاوانى کورد لە هەندەران بە گشتىء لاوانى دێموکرات بە تایبەتى بەرزدەنخرێنآء هیواخوازە کە ئەم رەوتە هەرچى زیاتر بەرەوپێش بچآ.

6ـ کۆنگرە هاوپێوەندى نەتەوەیى خەڵکى کوردستان بە دەستکەوتی خەباتى میللى دێموکراتیکى گەلەکەمان دەزانآء شانازى پێوە دەکا.

7ـ کۆنگرە هەوڵى کاربەدەستانى رێژیم بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکى ئەتۆمى کە مەبەستى شەڕخوازانەى لە پشتە مەحکوم دەکاء خوازیارە کە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیى بە ئیرادەیەکى بەهێزترء یەکگرتووترەوە بەرپەرچى ئەم هەوڵانەى رێژیم بداتەوە.

8ـ کۆنگرە هاوخەباتى گەلانى بآبەش لە ئازادى ئێراندا بەرزدەنرخێنآء پشتیوانى لێ‎دەکا.

9ـ کۆنگرە بەڕێزەوە لە پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان دەڕوانآء بۆ سەروەریى سیاسیء دەسەڵاتە شەرعییەکەى رێزدادەنآ.

10ـ کۆنگرە بە خۆشحاڵییەوە لە بەرەوپێشچوونى کێشەى خەڵکى کوردستان لە ئاستى کۆمەڵگاى نێونەتەوەییدا دەڕوانآء، ئەم دەسکەوتانە بە بەرهەمى خەباتى دێپلۆماسی رۆڵەکانى خەڵکى کوردستانء لەویش گەورەتر بە بەرهەمى خەباتء رابوونى پێشمەرگەکانى سەنگەرى خەباتى نەتەوایەتى دەزانآ.

11ـ کۆنگرە وێڕاى مەحکومکردنى جودابوونەوەى هاوڕێیانى پێشوومان کە هیچ هۆکارێکى سیاسی لە پشت نەبوو، پێداگرى دەکات کە تاکوو لە ناو هێماکانى یەکیەیتى لاوان کەڵک وەرگرن هیچ فەرمییەتێکیان نابآ.

12ـ کۆنگرە هاوکارىء پێوەندى رۆڵەکانى کورد لە هەموو پارچەکانى کوردستان بە گشتىء رێکخراوە دێموکراتء شۆڕشگێڕەکانى بە تایبەتى بەرزدەنرخێنآء خوازیارى گەشەسەندنء، بە قایمتر بوونییەتى.

13ـ کۆنگرە سوپاسى خۆی ئاراستەى لایەن بەرپرسء حکوومەتییەکانى هەرێمى کوردستان بە گشتىء دەڤەرى جێژنییەکان بە تایبەتى دەکا.

14ـ کۆنگرە سوپاسی میواندارىء هاوکارى ناوەندى 3ى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران لە جێژنییەکان دەکا.

15ـ کۆنگرە کاروتێکۆشانى رێبەرایەتیى یەکیەتیى لاوان لە نێوخۆء دەرەوە بەرزدەنرخێنآء سوپاسیان لێ‎دەکا.

16ـ کۆنگرە سیاسەتى سەرکوتء دەمکوتى خەڵکى ئێران بە گشتى، ئێعدامء زیندانیکردنى رۆڵەکانى کورد بە تایبەتى مەحکوم دەکا.

17ـ کۆنگرە سپاسی هەیئەتى دەفتەرى سیاسی دەکات کە هاوکارىء هاوبیرى زۆرى کۆنگرەیان کرد.

18ـ کۆنگرە وێڕاى مەحکومکردنى بڕیارى ئێعدامى عەدنان حەسەنپوورء هیوا بوتیمار پشتیوانى خۆی لە مانگرتنى خوێندکارانى کورد لە شارى هەولێر دەردەبڕآ.

19ـ کۆنگرە لە سەرکەوتنى پارلمانتارانى کورد لە تورکیە خۆشحاڵەء هاوکات سیاسەتى دەستێوەردانى دەوڵەتى تورکیەء ئێرانء باقى وڵاتەکانى دیکە لە کاروبارى هەرێمى کوردستان مەحکوم دەکا.

20ـ کۆنگرە سپاسی بەشی فیلم، خەدەمات، تەداروکاتء بنەماڵەکانى کەمپى جێژنیکانى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران دەکا.

21ـ کۆنگرە هاوپێوەندىء هاوکارىء دۆستایەتى نێوان یەکیەتییەکانى لاوان، ژنانء خوێندکارانى دێموکرات بەرزدەنرخێنێت.
  

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 102 له‌ 367 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو