راگەیەندراوی چاپەمەنی
راگه‌یاندراوی چاپه‌مه‌نی
پاریس 21-8-2007
نیگه‌رانی له مه‌ترسیدار بوونی ره‌وشی ته‌ندرۆستی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار
کۆماری ئیسلامی به‌رپرسی روودانی هه‌رچه‌شنه کاره‌ساتێکه له درێژه‌ی مانگرتنی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیماردا
سه‌پاندنی حۆکمی ناره‌وا و ناعادیلانه‌ی ئیعدام به سه‌ر دوو گیراوی جیابیر و رۆژنامه‌نوسی کورد، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیماردا شه‌پۆلێکی ناره‌زایه‌تی له ئاستی جیهانیدا دژ به‌و حۆکمه ناره‌وایه و دژ به ده‌زگای دادوه‌ری کۆماری ئیسلامی به‌دواوه بوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌رجه‌م ئازادیخوازن و رێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری ماڤی مرۆڤ و به‌شێک له سیاسیه‌کانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌شێک له ولاتانی جیهانیش هه‌لویستیان دژ به‌و حۆکمه ناره‌وایه نواندووه، به‌لام به داخه‌وه ده‌بێت رابگه‌ینین که کاردانه‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ده‌زگای ئیتلاعاتی ئه‌و ولاته که راسته‌وخۆ به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م گۆشاره‌کان بووه بۆ سه‌ر ئه‌م دوو لاوه رۆژنامه‌نوسه و نه‌هاکه‌یش به له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که حۆکمیان به‌سه‌ر‌دا سه‌پاوه ئیزنی گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتی نادات شتێک نه‌بووه جگه له بێ‌ده‌نگ بوون و بایکوت کردنی خه‌به‌ری له مه‌ر پرسی گیران و دواتر مانگرتنی هیوا بوتیمار و عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به پشت‌به‌ستن به دواین لێدوانی پارێزه‌رانی ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه گیراوه که دوابه‌دوای یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ل موه‌کله‌کانیان له راگه‌ینه گشتیه‌کاندا بلاو کراوه‌ته‌وه و به فه‌رمی له لایه‌ن پارێزه‌رانیانه‌وه هه‌والی مانگرتنی حه‌سه‌نپوور و بوتیماری تێدا پشت‌راست کراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یش به مه‌ترسیداربوونی ره‌وشی ته‌ندروستیان دراوه، نیگه‌رانی جیدی خۆی به‌رانبه‌ر به ره‌وشی ته‌ندوروستی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار ده‌رده‌برێ و داوا له کۆمه‌ڵگای ناو‌نه‌ته‌وه‌یی، ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور و هه‌موو مرۆڤدۆستان ده‌کا، بۆ رزگاری گیانی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوابووتیمار و هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌کانی کورد، کۆماری ئیسلامی ئێران بخه‌نه ژێر گوشار.
له کات و ساتێکدا ئێمه نیگه‌رانی خۆمان راده‌گه‌ینین که به پێ لێدوانی بنه‌ماله‌کانی حه‌سه‌نپوور و بوتیمار و به گوێره‌ی قسه‌کانی پارێزه‌رانیان مانگرتنی ئه‌و دوو لاوه ئه‌ورۆکه پێ ناوه‌ته چله‌مین رۆژی خۆی، ئه‌مه له کاتێکدایه که له هه‌واله‌کاندا باس له مه‌ترسیدار بوونی باری ته‌ندرۆستی ئه‌و دوو گیراوه کراوه له سی‌هه‌مین رۆژی مانگرتنه‌که‌یاندا و بێ گۆمان دوای ده‌رباز بوونی زیاتر له هه‌فته‌یک له دوا هه‌واله‌کان له مه‌ر مه‌ترسیداربوون و خه‌راب بوونی ره‌وشی ته‌ندرۆستی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار نه‌هاکه هێدی هێدی بێ هه‌والی و بێ‌ده‌نگی په‌یره‌و کراو سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و دوو به‌ندکراوه خه‌ریکه جۆرێک نیگه‌رانی و دله‌راوکێ له ناو خه‌لکی کورد و ناوه‌نده جیهانیه‌کاندا دێنێته ئاراوه.
ئێمه له‌و باوه‌ره‌داین که کۆماری ئیسلامی له پیلاندایه که مه‌رگی به‌کاوه خۆ به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی کورددا بسه‌پێنێ و له بێده‌نگیه‌کی ته‌واو له‌ناویان به‌رێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له گه‌ل ئه‌وه‌دا که نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و بێ‌ده‌نگیه‌ی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کانی رژیم
داوا له هه‌موو ویژدانێکی زیندوو ده‌کات که له هه‌ر کانالێکه‌وه که بۆیان ده‌کرێت هه‌وله‌کانیان بخه‌نه گه‌ر بۆ ئاگادار بوون له دوا هه‌واله‌کانی چۆنیه‌تی باری ته‌ندرۆستی حه‌سه‌نپوور و بوتیمار. له هه‌مانکاتیشدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌زگای ئیتلاعاتی ئه‌و رژیمه به به‌رپرس و مه‌سئول ده‌زانێت به‌رانبه‌ر به روودانی هه‌رجۆره کاره‌ساتێکدا له درێژه‌ی مانگرتنی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه به‌ندکراوه‌دا.
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات