باری ته‌ندرۆستی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار

باری ته‌ندرۆستی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار دوای 37رۆژ مانگرتن مه‌ترسیداره‌

ئاژانسی هه‌والنێری په‌یام له‌ هه‌والێکدا رایگه‌یاند که‌ بۆ یه‌که‌مجار پارێزه‌ارنی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار توانیان رۆژی شه‌ممه‌ 27ی گه‌لاوێژ توانیان چاویان به‌ مۆوه‌کله‌کانیان بکه‌وێت.هه‌مان سه‌رچاوه‌ رایگه‌اند که‌ پارێزه‌رانی ئه‌م دوو لاوه‌ گیراوه‌ی کورد باری ته‌ندرۆستی عه‌دنان و هیوایان زۆر مه‌ترسیدار ناوزه‌د کردووه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ که‌ مه‌ترسی هه‌رچه‌شنه‌ رووداوێکی ناخۆش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ران رایانگه‌یاندووه‌ که‌ عه‌دنان و هیوا وتوویانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یک واز له‌ مانگرتن ناهێنن تا رایاننه‌گوازنه‌ به‌ندیخانه‌ی گشتی و چاویان به‌ به‌رپرسێکی ده‌زگای دادوه‌ری نه‌که‌وێت و حۆکمی داسه‌پاوی ئیعدامیشیان له‌ سه‌ر لانه‌بردرێت.

جی ئاماژه‌یه‌ هه‌تاکو ئێستا ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ کورده‌ له‌ سلولی تاکه‌که‌سی له‌ به‌ندیخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌دا ده‌ست به‌سه‌رن و له‌ گه‌ل ئه‌ویشدا که‌ حۆکمیان به‌ سه‌ردا داسه‌پاوه‌ و ده‌بێت رایانگوازن بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتی، که‌چی ئیتلاعات تاکو ئێستا خۆی پارستووه‌ له‌ ته‌حویلدانیان به‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ یان مه‌ریوان.
kurdistanmedia.org

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 97 له‌ 367 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو