رۆژی پێنجشه‌ممه، 25ی گه‌لاوێژی 1386، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕێنی 62 ساڵ به‌سه‌ر خه‌باتی بێ‌وچان‌و پڕ له‌شانازیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا به به‌شداریی ژماره‌یكی زۆر له ئه‌ندامانی رێبه‌ری، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌كانی حیزب‌و میوانه‌كان رێوڕه‌سمێكی پڕ‌شكۆ له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب دا به‌ڕێوه‌چوو. |
به‌شی یه‌كه‌می رێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی ئۆرگانه‌كانی حیزب‌و ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوان، ژنان‌و خوێندكاران كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رێژه خۆیان ئاماده‌كردبوو، ده‌ستی پێ‌كرد. |
دواتر به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزب سانی له هێزی پێشمه‌رگه دی. پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و به‌رپرسی كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامییه‌وه راپۆرتێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مانۆڕانه‌ی كه به‌بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا رێك خرابوون، پێشكه‌ش كرا. |
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزب‌و ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان، لاوان‌و خوێندكاران به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك له به‌رده‌م ئه‌ندامانی رێبه‌ری‌دا رێژه‌چوون. له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م دا وه‌رزشكارانی حیزب چه‌ند دیمه‌نێكی جوان‌و سه‌رنجڕاكێشی وه‌رزشی ره‌زمییان پێشكه‌ش كرد. پاشان به‌شی دووهه‌می رێوڕسمه‌كه له ساڵۆنی گشتی‌دا به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی‌و راگرتنی خوله‌كێك بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد. دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌وه رێز له 9 ژن كه به‌م بۆنه‌وه له ناوه‌ندی یه‌كی كوردستانه‌وه به پێ تا ئازادی هاتبوون، گیرا. له به‌شێكی دیكه‌دا به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، په‌یامی خۆی به‌بۆنه‌ی 62یه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبه‌وه پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان له په‌یامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌كردن به چۆنیه‌تیی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و شانازییه‌كانی حیزب له‌وانه دامه‌زرانی كۆماری كوردستان‌و خه‌باتی چه‌كداریی ساڵه‌كانی 47 ـ 46، تیشكی خسته سه‌ر ده‌وری شه‌هید دوكتور قاسملوو له بووژانه‌وه‌ی حیزب دا‌و هه‌روه‌ها شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا‌و ته‌سلیم نه‌بونی حیزب له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی‌یه‌كانی رێژیم‌و هه‌ڵبژاردنی به‌رگریی چه‌كداری له‌لایه‌ن حیزبه‌وه له به‌رامبه‌ر رێژیم دا. |
پاشان سكرتێری گشتیی حیزب وێڕای ئاماژه‌كردن به شه‌هیدبوونی دوو رێبه‌ڕی لێهاتووی حیزب دوكتور قاسملوو‌و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، رایگه‌یاند كه داخستنی دووكان‌و بازاڕی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، كوژاندنه‌وه‌ی چراكان له شه‌وی 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ساڵڕۆژی تێرۆری رێبه‌ری ئاشتیخواز‌و به بڕشتی گه‌له‌كه‌مان ـ نه‌مر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ـ نیشانه‌ی ئه‌و راستییه‌ن كه رێگای ئه‌و رێبه‌ڕه مه‌زنانه هه‌ر سه‌وزه‌و ئه‌وان له به‌هه‌شتی یاد‌و هزری نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا هه‌ر زیندوون.له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا باس له ره‌وشی قه‌یراناوی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا‌و گرتنه‌به‌ری سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان، مامۆستایان، خوێندكاران، كرێكاران‌و رۆژنامه‌ڤانان كرابوو. به‌ڕێزیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ وڵامدانه‌وه به گۆڕانكارییه نێوخۆیی، ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان پێویسته هه‌وڵه‌كانمان له سێ ئاستی كوردستان، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران‌و ئاستی سه‌راسه‌ری‌دا چڕتر بكه‌ینه‌وه. |
له به‌شی كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر پڕنسیپه نه‌گۆڕه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌وانه باوه‌ڕبوون به ئاشتی‌و دیالۆگی بنیاتنه‌ر، كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات، هاوپه‌یمانیه‌تیی ئێستراتژیك له‌گه‌ڵ گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان‌و... له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی رێوڕسمه‌كه‌دا په‌یامی هاوبه‌شی یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان، لاوان‌و خوێندكاران له‌لایه‌ن دارا ناتق، سكرتێری یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ناردبوو، خوێندرایه‌وه. |
له بڕگه جۆراوجۆره‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ند سروودی تایبه‌ت به 25ی گه‌لاوێژ به هاوكاریی كۆڕی هونه‌ری له‌لایه‌ن گرووپی یه‌كیه‌تیی ژنان‌و منداڵانی ئازادییه‌وه پێشكه‌ش كران. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش كاك سامڕه‌ند ئه‌لیاسی، بێهرووز لوتفی‌و زیاب سادقی چه‌ند گۆرانیی شادیان پێشكه‌ش كرد. له به‌شه‌كانی دیكه‌دا گرووپه‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێی شه‌وی یه‌ڵدا‌و لاوانی رۆژهه‌ڵات به پێشكه‌ش كردنی چه‌ند دیمه‌ن هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی رێوڕه‌سمه‌كه‌یان زیاتر رازانده‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له هه‌ولێر كاك ره‌حیم حه‌بیب زاده چه‌پكه‌گوڵێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شی سكرتێری گشتیی حیزب كرد. كۆتایی‌هێنه‌ری رێوڕه‌سمه‌كه به‌ستنی كۆڕی شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه بوو. |
| |