کۆنگرەی کۆمەڵە بە بێ باڵی کەمینە!
یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌باره‌گای ناوه‌ندی له‌زرِگوێزه‌ڵه كۆنگره‌ی دوانزه‌هه‌می خۆی به‌بێ به‌شداری باڵی كه‌مینه ره‌وتی ریفۆرم و چاكسازی به‌ست.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌باڵی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیان به‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئێمه نه‌چووینه كۆنگره‌وه، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه زۆر نادیموكراتیك و نامه‌شروعه، چونكه به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵه له‌هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارییان نه‌كردوه، بۆ نمونه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات 248 ئه‌نداممان هه‌یه، 141 ئه‌ندام به‌شدارییان نه‌كردوه، له‌ته‌شكیلاتی كوردستان یه‌ك له‌سێیان به‌شدار نه‌بوون، له‌ناو شاره‌كانی كوردستانی ئێرانیش چالاكانی ئه‌سڵی كۆمه‌ڵه كه له‌گه‌ڵ ره‌وتی ریفۆرم و چاكسازین، ئه‌وانیش به‌شدار نه‌بوون و له‌م كۆنگره‌یه‌دا حزوریان نییه، بۆیه ئه‌م كۆنگره‌یه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی كه‌متر له 40%ی كۆمه‌ڵه ده‌كات كه ئه‌وانیش لایه‌نگرانی عه‌بدوڵای موهته‌دین
سه‌رچاوه‌كه به‌ئاوێنه‌ی وت له‌دیدی ئێمه‌وه ئه‌م كۆنگره‌یه شه‌رعیه‌تی نییه و لێكترازانێكی به‌دواوه‌یه‌و پێشمانوایه ناكۆكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه قووڵتر ده‌كاته‌وه‌و خزمه‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه ناكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆر له‌ئارادابوو بۆ ئه‌وه‌ی باڵی زۆرینه سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێرن و كاری هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی هیچ یه‌ك له‌وانه‌یان نه‌دایه‌وه
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی بۆ ئاوێنه ئاشكرا كرد كه به‌نیازی به‌ستنی كۆنفرانسێكن، به‌ڵام وه‌ك ره‌وتی چاكسازی و نوێبوونه‌وه له‌كۆمه‌ڵه ده‌مێننه‌وه و به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وه قه‌بوڵ بكه‌ن كه پێكه‌وه كار بكه‌ین، بزانین كۆنگره‌ی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ی ئێمه چ هه‌ڵوێستێك وه‌رده‌گرێت