به داخێکی گرانه‌وه ئاگادار کراین که به‌ڕێز کاک مه‌حه‌مه‌د مه‌حموودی باوکی کادری به وه‌جی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هاوڕێی شه‌هید کاک حه‌سه‌ن مه‌حموودی و هاوڕێ کاک عوسمان مه‌حموودی له ته‌مه‌نی 76 ساڵی دا له شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کردوه. |
زینده‌یاد کاک مه‌حه‌مه‌د مه‌حموودی یه‌کێک له یادگاره‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری دێمۆکراتی کوردستان بووه.خوالێخوشبوو له ده‌ورانی رژیمی کۆماری ئیسلامیشدا چه‌ندین جار گیراوه و تووشی زیندانی ئینفرادی و ئه‌شکه‌نجه و ئازار هاتووه.له ساڵه‌کانی 1367 ی هه‌تاوی به ماوه‌ی نزیک به ساڵێک له زیندانی ئینفرادی دا ده‌ست به‌سه‌ر کراوه. |
بنه ماله‌ی ڕه‌وانشاد کاک محه‌مه‌دی مه‌حموودی یه‌کێک له بنه‌ماڵه‌کانی نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌خواز و خۆشناوی ناوچه‌ی شارویرانی شاری مه‌هابادن.ئێمه له‌سه‌ر ناوی کومیته و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له سوئێد سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردی خۆمان پێشکێشی بنه‌ماله‌ی به‌رێزی خوالێخۆشبوو کاک مه‌حه‌مه‌د مه‌حموودی ده‌که‌ین و له یه‌زدانی مه‌زن له‌سه‌ره‌خۆیی و سێبوریان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.رووحی شاد بێ و یادی هه‌ر زیندوو. |
| کومیته سوئێدحیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران14 – 8 - 2007 |
لە قوڵایی دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم و بنەماڵەم بە بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و کاک عوسمان و هه‌موو خزم و كه‌س و كاری خوالێخۆشبوو رادەگەیەنم و به‌شداری خه‌میانین و خوا سێبوریان بدا. |