سێ تابلۆی شێواو
سێ تابلۆی شێواو، ئاکۆ ئه‌لیاسی
(1)
له هه‌ناوی بێده‌نگی دا
پووره‌ی هه‌نگی بیرکردنه‌وه‌م ده‌شڵی ژێنم
چ سه‌خته ڕێیه‌که تا سه‌رکه‌وتن،
تابه لووتکه‌دا هه‌ڵزنێی و
به پرچی خۆری زێڕین و گه‌ش
سۆمای چاوی تاسه‌ی سبه‌ی
پێ بڕێژی
(2)
چ تابلۆیه‌کی شێواوه ئه‌م کاروانه
وه‌ک گه‌واڵه هه‌وری ئاسمان،
با هه‌ر پۆلێک،
له بۆ لایه‌ک ڕاده‌ده‌ێرێ،
حه‌زمان به‌ده‌ور خۆزیای باران
سه‌ما ئه‌کا،
به‌ڵام کوانێ
له هه‌وری بابرده‌ڵه،
باران به‌خوڕڕ دێته خوارێ؟!
(3)
چ شێعرێکی ناته‌واوه ئه‌م مێژووه!
وشه‌ی ڕق و ده‌سته واژه و په‌یڤی کینه
دای ته‌نیووه!
چه‌قۆ و خوێن و خۆ خۆریمان قافیه‌یه‌تی،
ده‌ڵێی دارستانێکه په‌شێو،
له خه‌زانی پاییزانا،
له حه‌ژمه‌تا
پرچ و سه‌ری خۆی ڕنیووه!!