جارێکی تر مەحکووم کردنی رێژیمی ئێران!
حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه پێشل‌کردنی ئاشکرای ماڤی مرۆڤ له ئێران‌دا مه‌حکوم ده‌کا
له به‌یاننامه‌یکدا که ده‌بیرخانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه رۆژی پێنجشه‌ممه 28ی پوشپه‌ر بلاوکردووه‌ته‌وه، جارێکی دیکه پێشلکرانی ماڤه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا تیشکی خراوه‌ته سه‌ر و به توندی ئه‌م پێشلکاریانه که وه‌ک سۆنه‌تێکیان لێهاتووه بۆ سه‌رده‌مدارانی رژیم مه‌حکوم کراون. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌ی حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه‌دا هاتووه که رژیمی تاران سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که له سالی 2002دا به‌لێنی دابوو به‌رێوه‌جوونی حۆکمی سه‌نگسار هه‌ڵواسێت ده‌بینین که ئه‌م دیارده ناحه‌ز و دژ به سه‌رجه‌م به‌ها ئینسانیه‌کان جارێکی دیکه مه‌جالی خۆ ده‌رخستنی پێدراوه و له ئێران‌دا دیسان ئه‌و حۆکمه به‌رێوه چووه.
حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه داوا له یه‌کیه‌تی ئوروپا و ده‌وله‌تی فه‌رانسه به تایبه‌تی ده‌کات که فیشاره‌کانیان بۆ سه‌ر ئێران زیاد بکه‌ن و له کاناڵی خۆیانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی رژیمی ئێران مه‌حکوم بکه‌ن. سەرچاوەی هەواڵ kurdistanmedia.org