هەواڵێک لە ستۆکهۆڵمەوە!
به به‌شداری زیادتر له 500 که‌س یادی دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی له ستۆکهۆڵم رێز گیرا
ئه‌مڕۆ له ستۆکهۆڵم هاوڕییان و دۆستانی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو بۆ به‌شداری له سمینارێک که بۆ یادی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانه‌ی رێبه‌رمان دوکتۆر قاسملوو پێک هاتبوو له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه، له‌م سمیناره‌دا به‌ڕیزان کاک بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ، کاک که‌ماڵ بورقای و کاک عه‌لی ره‌زا نوریزاده وتاریان پێشکه‌ش کرد و له لایه‌ن یه‌کیه‌تی لاوان، کچێکی بچووکی خوێن شیرین و کوڕێکی ده‌نگ خۆش چه‌ند سروده‌ک پێشکه‌ش کرا و له کۆتایی دا کاک که‌ریم حه‌داد چه‌ند وته‌یه‌ک پێشکه‌ش کرد و له‌م یاده دا رێز له نه‌وه‌ی دوکتۆر قاسملوو مارتین و برای شه‌هید عه‌بدوڵای قادری ئازه‌ر کاک ره‌سوڵ گیرا.
وێنه گرتن و نووسینی ئه‌م هه‌واڵه کورته: ساڵه نه‌ڵۆسی
له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا فیلمی هه‌موو سێمیناره‌که‌تان بۆ ئاماده ده‌که‌م.
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ دیتنی هه‌موو وێنه‌کان