بۆ یادی دوکتور قاسملوو!

 به‌بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ر مه‌هاباد داخستنی بازاڕه كان، سه‌رهه‌ڵدان و كووژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵه‌كان

هه ر له سه ره تای ڕۆژی جومعه 22ی پووشپه ر خه ڵكی ئه مه گ ناسی شاری مه هاباد دووكان و بازاریان داخستن له هه موو گه ڕه كه كانی شار.به سه دان بنه ماڵه له شاره كانی جۆرا و جۆری ئێران بۆ جومعه بازار ڕوویان ده و شاره كردبوو به ڵام دیتیان ئه و كه ڕه ته جیاوازی هه یه ده گه ڵ كه ڕه ته كانی پێشوو هه ر بۆیه سه ریان سووڕماو له به ر ده رگای بازاره داخراوه كان به سه یرێكی زۆره وه چاویان له و لا له م لا ده كرد پاشان له لایان چه ند كه سه وه پێیان گووترا كه ئه مڕۆ 18هه مین ساڵوه گه ڕی شه هید بوونی رێبه رێكی سه ركرده و بلیمه تی كورده به ده ستی كۆنه په ره ستانی ئێران و خه ڵك به و شێوه یه سیاسه ته كانی ڕژیم شه رمه زار ده كا، كه دیتیان و پرسیان تا سپه ی بازاره كان ناكرێنه وه شاری هه میشه مه هابادیان به جێهێشت به ره و شوێنی نیشته جێ بوونیان.

له كاتژمێر6 ئێواره له مه یدانی شۆرش ئاگریان كرده وه به سه دان كه س درووشمی بژی بژی قاسملوو، بژی حدكا،ناوی به رزی پێشمه رگه دوژمن دێنێته له رزه ،و......ده گووته وه پاش نیو ساعه ت نیرووێكی یه ك جار زۆر هات و وه ك هه موو جاران بۆ شه ڕ و پێكدادان كه تا نیوه شه وێ درێژه ی پێ بوو ده گووترێ به كرێ گیراوان زیانێكی زۆریان له خه ڵكی گه ڕه كه كانی خانه قا وشه قامی مه نبه ع داوه و ته واوی شووشه وپه نجه ره كانی ئه و گه ڕه كانه یان هێناوه ته خوار( به تفه نگی چاسمه ) و به ته فه نگی چاسمه چه ند لاویان بریندار كردوه و وه چه ند كه سێكیش گیراوه.

كات ژمێر چه ند ده قه ی مابوو بۆ 10 كه خه ڵك ڕووناكای ماڵه كانیان كۆژانده وه و هاتنه سه ر سه ربانه كان به ورد و درشته وه هاوواریان ده كرد ڕووناكه یه كانتان بكوژێنه وه كات ژمێر 10ی ته واو شار له تاریك یه كی ته واو دابوو (ته نیا گڵۆپه كانی شه قامه كان هه ڵببوون) له سه ر بانه كان درووشمی بژی قاسملوو ده گووتران كات ژمێر 10 و 5 ده قه ڕووناكیه كانیان هه ڵكرده وه .ده بێ بگووترێ یه ك ده نگی خه ڵكی سه قز ده گه ڵ مه هاباد بۆته خۆشحاڵیه كی زۆری خه ڵكی مه هاباد و هه ر بۆیه ش له سه ر هه ڵدانه كه ی ئێوارێ دا بژی سه قز بژی سه قز ده بیسرا .
سه ر له به یانی 23ی پووشپه ڕ - مه هابادی پێشه نگ
که‌لاش

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 123 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو