پەیامی لاوان لە دەرەوە
په‌یامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات

په‌یامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدکرانی ، پێغه‌مبه‌ری ئاشتی، بلیمه‌ت و لێهاتوو و رێبه‌ری زانای کورد، شه‌هید دوکتۆر قاسملوو!
لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی کوردستان!
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و لایه‌نگرانی مافه‌کانی مرۆڤ!
له مێژووی خوێناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا، ده‌یانجار مێژوومان، بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌کانمان دراونه‌ته به‌ر هێرشی تیرۆریستیی دژبه‌رانی بزووتنه‌وه ره‌واکانی ئێمه وئه‌وان هه‌رده‌م چاوی دیتن و گوێی بیستنی مافه‌کانی ئێمه‌یان نه‌بووه!
کورد وێرای هه‌موو ئاسته‌نگ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک که هێناویانه‌ته سه‌ر رێگای، قه‌ت نه‌بووه په‌نا بۆ ره‌شه‌کوژی و ترس و تۆقان به‌رێت و هه‌رده‌م هه‌وڵیداوه که له رێگای ئاشتیخوازانه‌وه، دۆزی ره‌وای خۆی چاره‌سه‌ر بکات. وێرای ئه‌وه‌ی که په‌نای بۆ ئه‌و شێوه ره‌فتاره دزێوانه نه‌بردووه، بگره دراویشه به‌ر ئه‌و شێوه کرداره نامرۆییانه و تا هه‌نووکه به‌و شێوه‌یه ،چه‌ندین رێبه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ژده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رێکه‌وتی 13.07.2007 ی زایینی، له وییه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، له کاتێکدا که شه‌هید دوکتۆر قاسملوو، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێران، له رێگای وتووێژه‌وه، له‌گه‌ڵ دێبلومات تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا کۆ ده‌بێته‌وه، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، واته دێبلومات تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه، ده‌درێته به‌ر گولله و له ئاکامدا شه‌هید ده‌کرێت. شه‌هید دوکتۆر قاسملوو، له‌و دانیشتنه‌دا بوێرانه، پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر مافی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و زۆر راشکاوانه باسی ئه‌وه ده‌کات که دێموکراسی و گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد به مافه ره‌واکانی خۆی، تاکه چاره‌سه‌ره بۆ گه‌یشتن به ئێرانێکی ئارام و سه‌قامگیر.
به‌داخه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر مێزی وتووێژدا، دوکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عه‌بدوڵای قادری ئازه‌ر ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له ئوروپا و دوکتۆر فازڵ ره‌سووڵ، کوردی باشووری کوردستان، که‌وه‌ک نێوبژیوان به‌شداری دانیشتنه‌که ده‌بێت، ده‌درێنه به‌رهێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی و شه‌هید ده‌کرێن.
ئه‌وه‌ی که جێگای داخه، ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی ئوتریش، سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌کانی به‌ره‌و تاران ئسکۆرتی کرد و خوێنی شه‌هیدانی ئێمه‌ی کرد قوربانی سات و سه‌ودای بازرگانی خۆی. له‌مڕۆدا که جیهان له بارودۆخێکی دیکه‌دایه و دێموکراسی بووه به وێردی سه‌ر زوبانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و رژێمی ئێران زۆر له جاران زیاتر رووبه‌ڕووی گووشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بووه‌ته‌وه و له هه‌مانکاتدا بووه‌ته بنکه‌ی سه‌ره‌کی بۆ داڵده‌دانی تیرۆریستان و رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له نانه‌وه‌ی ئاژاوه له جیهان به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به تایبه‌تی، زۆر پێویسته که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وده‌می ئوتریش، وێرای داوای لێبووردن له گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌وڵبده‌ن ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه و په‌رده له‌سه‌ر سه‌رجه‌م رووداوه‌که هه‌ڵده‌نه‌وه و زۆر به روونی قامک بخه‌نه سه‌ر به‌شداری و چۆنیه‌تی به‌شداری به‌رپرسانی هه‌ره‌سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی له‌و کاره تیرۆریستییه‌دا.
پاش هه‌ژده ساڵ، له شه‌هیدکرانی ئه‌و رێبه‌ره، ئێستا ئیدی دۆزی کورد له‌هه‌رکاتوساتێک زیاتر له پێشتره و رای گشتی کوردی له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کوردستاندا ، یه‌کده‌نگتره و ویستی گه‌یشتن به ئازادی و دێموکراسی و گه‌یشتن به مافه ره‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ویستی هه‌ربه‌ربڵاوی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌و ویسته‌کانی قاسملوو، ئێستا ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئێستا لاوانی کورد رۆژ نییه که شه‌قام و کۆچه‌و کۆڵانه‌کانی شار‌و گونده‌کانی کوردستان نه‌که‌نه مه‌ڵبه‌ندی به‌ره‌وڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ نه‌یارانی ئاشتی و ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌مان. رێباز و ناوی قاسملوو، بووه به رێباز و چرای به ملیۆنان تاکی کورد و با کۆنه‌په‌ره‌ستانی ئاخوندیش باش بزانن که نه‌یانتوانیوه و ناتوانن، بیری قاسملوو و رێبازه‌که‌ی له بیر وهزری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دوور بخه‌نه‌وه.
له‌م رۆژه‌دا، وێرای سه‌ره‌خۆشی کردن له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، حیزبی رێبه‌ر، حیزبی قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له خۆشمان ده‌که‌ین و هه‌ر له‌م رۆژه‌دا به‌ڵێن نوێ ده‌که‌ینه‌وه که رێباز و بیری قاسملوو، چرای رێگای خه‌بات و تێکۆشانمانه!
هه‌روه‌ک شه‌هید دوکتۆر قاسملوو ده‌ڵێت:
باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان، درێژه‌پێدانی رێگایانه!
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی گشتی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
13.07.2007 ی زایینی