بانگەواز
شه‌هید دوكتور قاسملوو:
باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌پێدانی رێگایانه
خه‌ڵكی به‌شه‌رف‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان !سه‌روه‌رانی حه‌ماسه‌خوڵقێنی مێژوو! رێبوارانی ئه‌مه‌گناسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و پشتیوانانی هه‌میشه ئاماده له مه‌ته‌رێزی ئازادی‌و پڕ له ترووسكایی شه‌هیدان، قازی، قاسملوو‌و شه‌رفكه‌ندی !ئه‌مڕۆ كه دێوی دزێو‌و شوومی ئاخووندی پێی وایه كه نه‌ته‌وه‌ی وشیار‌و قاره‌مانپه‌روه‌ری كورد به تیرۆری رێبه‌رانی زانا‌و رۆڵه بوێره‌كانی‌و ره‌خساندنی فه‌زای ترس‌و تۆقاندن له خه‌وی فه‌رامۆشی‌دا نغرۆ بوونه، وه‌رن له سێبه‌ری ئه‌وین‌و وه‌فاداری‌و رێزلێنان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی، بێداربوونه‌وه‌مان به شه‌وپه‌رستانی تیرۆریست پیشان بده‌ین، تا ته‌نینه‌وه‌ی ده‌نگی بێداریمان گوێی ئاخنراوی دوژمنانی شوناس‌و ئازادیمان بدڕێنێ‌و په‌یكه‌ره‌ی حكومه‌تی ره‌ش‌و تاریكیان بله‌رزێنێ .ده‌سا هه‌موومان پێكه‌وه له په‌یمان نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجه به‌رزه‌كانی رێبه‌ری زانا‌و بلیمه‌ت‌و نه‌مری نه‌ته‌وه‌ی كورد، شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو،و پیشاندانی رق‌و بێزاری له تیرۆری ناجوانمێرانه‌ی رێبه‌ری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ده‌ستی دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به كوژاندنه‌وه‌ی رووناكیی ماڵه‌كانمان له شه‌وی هه‌ینی، رێكه‌وتی 22ی پووشپه‌ڕ، له كاتژمێر 10ی شه‌و بۆ ماوه‌ی 3ی خوله‌ك (ده‌قێقه)، بسه‌لمێنین كه رێبوار‌و قوتابیی راسته‌قینه‌ی رێگه‌ی پڕڕێبواری ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌ین‌و ده‌بین .حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی شه‌هیدان قازی، قاسملوو‌و شه‌رفكه‌ندی به پتر له 61 ساڵ مێژینه‌ی خه‌بات له رێگه‌ی ئامانجه ئازادیخوازانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، شانازی به خۆی ده‌كا، كه پشتیوانی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی له گه‌ڵدایه‌و پشت ئه‌ستوور به‌و هێزه‌یه .