کۆبوونەوەی لاوان لە دەرەوەی وڵات!

وه‌ڤدێکی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی لاوان له فینله‌ند کۆبووه‌وه
رۆژی شه‌ممۆ رێکه‌وتی 30. 06. 2007 زایینی ، وه‌ڤدیکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له شاری تورکۆ ،له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، کۆبووه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 5 ی سه‌رله‌ئێوارێ به راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدان، ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌ژین ره‌زابی ، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، به‌خێرهێنانی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرا و هه‌ر به‌ڕێزیان داوای‌کرد له به‌ڕێز ره‌حیم ره‌شیدی، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، که گووته‌کانی خۆی پێشکه‌ش به کۆبوونه‌وه بکات.
هاوڕێ ره‌حیم ره‌شیدی باسێکی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر کاروباری لاوان له ده‌ره‌وه‌و پێکهاته‌ی کاریی، پاراستنی پرنسیپه‌کان و شێوه‌ی باشتر و کاراترکردنی چالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، پێشکه‌ش کرد و پاش باسێکی تایبه‌تیش له مه‌ڕ کاروچالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان له فینلاند، کۆتایی به گووته‌کانی خۆی هێنا.
پاش گووته‌کانی به‌ڕێزیان، باسه‌کان له سه‌ر لاوان به گشتی و یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند به تایبه‌تی له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له‌م به‌شه‌شدا هاوڕێیانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که، سه‌رجه‌م لایه‌نه کارییه‌کانی تایبه‌ت به کاروباری لاوان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستانیان، دایه به‌رباس و لێکدانه‌وه و له ئاکامی باسێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و چڕ و پڕدا له سه‌ر زۆر خاڵ بۆ کاری هاوبه‌ش، رێکه‌وتن.
پاش نزیک به 6 کاتژمێر ، کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
شایانی باسه که هاوڕێیانی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان پێکهاتبوون له به‌ڕێزان، ره‌حیم ره‌شیدی، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌نسووری عه‌زیزی، گووته‌بێژ و کارگێڕی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌میر سوڵتانی ، به‌رپرسی به‌شی ماڵی و جێگری به‌شی ته‌شکیلاتی ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری، راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جه‌ماڵ قه‌یتوولی راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ فینلاند
02.07.2007 ی زایینی