کۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر
کۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند، به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی یه‌کشه‌ممۆ، رێکه‌وتی 01.07.2007 ی زایینی، به به‌شداریی وه‌فدی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند، وه‌فدی ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات له وڵاتی فینلاند ،کۆنفرانسی خۆی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوانی به‌ڕێوه‌برد.
کۆبوونه‌وه‌که به خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر به‌ڕێز ئه‌ژین ره‌زابی، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات له وڵاتی فینلاند، داوای کرد له به‌ڕێز خالد مه‌هابادی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند، گووته‌یه‌ک پێشکه‌ش به کۆنفرانس بکات. کاک خالد باسێکی تێروته‌سه‌لی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و ئه‌و نرخانه‌ی که حیزبی دێموکرات بۆ لاوانی کوردی داده‌نێت و هه‌وڵده‌دات له پێناو پێگه‌یشتنیان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که له داهاتوودا بتوانن خزمه‌ت به نه‌ته‌وه و وڵاته‌که‌یان بکه‌ن، پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرد و هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسێکی گشتی له سه‌ر یه‌کیه‌تی لاوان پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد و ئاماژه‌یدا به کاروچالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان له فینلاند و دواتر، ئاماده‌یی حیزبی بۆ هه‌رشێوه هاوکارییه‌کی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، ئاراسته‌ی کۆنفرانس کرد و هیوای خواست که لاوان سه‌رکه‌وتوو بن.
پاشان داوا کرا له به‌ڕێز کاک ره‌حیم ره‌شیدی ، به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که گووته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات. به‌ڕێزیان سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌و باس و بابه‌تانه دووا که تایبه‌ت بوون به یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند و هه‌روه‌ها له مه‌ڕ کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ کۆنگره و دواتر له سه‌ر کۆنفرانسی سێهه‌می یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، باسه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرد.
پاش به‌ڕێزیان که نۆره گه‌یشت به ره‌خنه و پێشنیار و بۆچوونه‌کان، به‌ڕێز مه‌نسوور عه‌زیزی، گووته‌بێژ و کارگێڕی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باسێکی گشتی له سه‌ر لاوان له کوردستان و وڵاتی فینلاند به تایبه‌تی و ئه‌و ئاڵوگۆڕه ته‌شکیلاتییانه‌ی که له یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند پێکهاتبوون، پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرد. دواتر لاوانی به‌شداربوو، به پرسیار و پێشنیار وره‌خنه‌کانیان، کۆنفرانسه‌که‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کرد. جێی سه‌رنجه که سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی لاوانی به‌شداربوو له‌و کۆنفرانسه، له لایه‌ن ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ڵام درانه‌وه و ره‌خنه و پێشنیاره‌کانیش به‌هه‌ند وه‌رگیران.
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنفرانس‌دا، به‌ڕێز دارا ناتق، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له رێگای تلیفوونه‌وه، به‌شداری کۆنفرانس بوو و به‌ڕێزیان، وێرای پیرۆزبایی کردن له گرتنی ئه‌و کۆنفرانسه، داوای کرد له کۆنفرانس که به‌هاوکاری وه‌فدی ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌م، به شێوه‌یه‌کی دێموکراتیک هه‌ڵبژێرن.
پاش چه‌ند کاتژمێر باس گۆڕینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن، کۆنفرانس به سه‌رکه‌وتوویی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاندی بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوان، هه‌ڵبژارد. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌دا، کاتی گرتنی کۆنفرانسی سێهه‌می یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، دیاری کرا.
شایانی باسه که ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کاروچالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوانی له وڵاتی فینلاند، وێرای هه‌موو ئه‌و که‌ند و کۆسپانه‌ی که بۆیان هاتبووه پێش، به‌رز نرخاند و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ به‌ئاوات خواستن.
وه‌فدی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان ره‌حیم ره‌شیدی،به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌نسوور عه‌زیزی، گووته‌بێژ و کارگێڕی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه، ئه‌میر سوڵتانی ، به‌رپرسی به‌شی ماڵی و جێگری به‌شی ته‌شکیلاتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، جه‌ماڵ قه‌یتوولی، راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه و به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌روه‌ها وه‌فدی به‌شداربووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و کۆنفرانسه ، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان کاک خالد مه‌هابادی ، به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتی حیزب له‌و وڵاته و کاک جه‌هانبه‌خش خالدی ئه‌ندامی کۆمیته.کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ فینلاند
رێکه‌وتی 02.07.2007 ی زایینی