ژیاننامه‌ی شه‌هید د. قاسملوو

ژیاننامه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو

عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له‌ شه‌و زستان (شه‌وی‌ یه‌لدا) ی‌ ساڵی‌ 1309ی‌ هه‌تاوی‌ رێكه‌وتی‌ 22ی‌ دیسامبری‌ ساڵی‌ 1930 زایینی‌دا له‌ شاری‌ ورمێ‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خاوه‌ن مڵكی‌ ده‌ست ڕۆیشتوودا له‌ دایك بوو. خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ناوه‌ندی‌، پێشان له ورمێ‌‌و دوایه‌ له‌ تاران ته‌واوكرد. هێشتا زۆر منداڵ‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌سه‌له‌ سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی‌ ئازادیخوازانه‌ له‌ مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ كتێبی‌ چل ساڵ خه‌بات له‌ پێناوی‌ ئازادی‌دا پاش  

باسی‌ سه‌فه‌ری‌ 30 كه‌س له‌ كورده‌كان بۆ باكۆ له‌ سه‌ر بانگهێشتنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ شووره‌وی‌، ده‌نووسێ‌ :هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته‌ من ته‌مه‌نم یازده‌ ساڵ‌ بوو، به‌ڵام وه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سیاسه‌ت سه‌رنجی‌ راكێشا بووم. بابم یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ بوو. زۆر باشم له‌ بیره‌ كه‌ له‌ باكۆ هاته‌وه‌ چه‌ندین تاقه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ هێنابوو، تا پڕێكی‌ باشیشی‌ پێ‌ بوو. وادیاره‌ سۆویتی‌یه‌كان قه‌ند‌و تفه‌نگ‌و شتی‌ دیكه‌یان به‌ دیاری‌ دابوو به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ هه‌یئه‌ت. قه‌ند به‌ تایبه‌تی‌ زۆر به‌ نرخ بوو، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ ئێران زۆر كه‌م ‌و گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ‌ سه‌یر بوو، چونكه‌ له‌ ماڵی‌ ئێمه‌ براكانم ‌و ئامۆزاكانم كه‌ له‌ من گه‌وره‌تر بوون، باسی‌ ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بابم له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كه‌سی‌ دیكه‌ چوون بۆ باكۆ حه‌ق‌و ئازادیی‌ كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه‌ راست‌و ره‌وان له‌ بابم پرسی‌: ئه‌دی‌ مافی‌ كوردان چی‌ لـێ‌ هات؟ عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ساڵی‌ 1324 تێكۆشانی‌ سیاسیی‌ خۆی‌ به‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكرات له‌ شاری‌ ورمێ‌ ده‌ست پی‌ كرد.

تکایە بۆ درێژەی ژیاننامەی شەهید د.قاسملوو سەردانی ماڵپەری شەهیدان بکە:

                  بۆ  خوێندنه‌وه‌......

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 137 له‌ 373 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو